سەرۆک وەزیرانى عێراق داوا لە تورکیا دەکات هەناردەى نەوتى کەرکوک دەست پێبکاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە (2026/6/22) نووسینگە راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاوى کردووە، عەلى زەیدى، سەرۆک وەزیران بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک کۆمارى تورکیا گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەک دۆسیەى هاوبەش کردووە، کە لە پێش هەموویانەوە هەناردەى نەوتى کەرکوک بە رێگە هێڵى کەرکوک ــ جیهان و کارکردنى هاوبەش لەپێناو پەرەپێدانى میکانزمەکانى هەناردەى نەوتى عێراق بۆ بازاڕەکانى ئەوڕوپا.
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، هەردوولا جەختیان لەسەر بایەخى بەردەوامى و گفتوگۆ و هەماهەنگى کردووە، بۆ گەیشتن بە لێتێگەیشتن و رێککەوتنى هاوبەش بۆ بەدیهێنانى بەرژەوەندییەکانى هەردوو وڵات، لە پاڵ ئەوانە گفتوگۆ کردووە لەسەر رێککەوتن و یاداشتى هەماهەنگى لە بوارەکانى گاز و کشتوکاڵ، بە ئامانجى بەهێزکردنى هاوبەشى ئابووریى و نێوان عێراق و تورکیا.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە جەخت لەسەر بایەخى رێگەى گەشە و رۆڵى ستراتیژیى لە بەهێزکردنى پەیوەندى ئابووریى و بازرگانى نێوان هەردوو وڵات و ناوچەکە کردووە، لەگەڵ جەخت کردنەوە لەسەر بەردەوامی جێبەجێکردنى، کە بایەخى گەورەى بۆ عێراق و تورکیا هەیە.
نووسینگەى سەرۆک وەزیران دەشڵێت، سەرۆک کۆمارى تورکیا بانگهێشتى عەلى زەیدى سەرۆک وەزیرانى عێراقى ئەنقەرە کردووە، بەگوتەى نووسینگەکە سەردانەکە لە کۆتایی مانگى داهاتوو دەبێت، ئامانج لێى گفتوگۆیە لەسەر دۆسیەکانى نێوان هەردوولا و بەهێزکردنى هەماهەنگى هاوبەش لە بوارە جۆراوجۆرەکان، بەتایبەت پەیوەست بە جێبەجێکردنى رێگەى گەشە.
سەرۆک وەزیرانى عێراق بانگهێشتى کۆمپانیاکانى تورکیا کردووە بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و سوودوەرگرتن لە دەرفەتە ئابوورییە بەردەستەکان لە هەموو کەرتە جۆراوجۆرەکان. زەیدى جەختى لەسەر رۆڵى کەرتى تایبەت لە پەرەپێدانى پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان هەردوو وڵات هەیە.


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment