ئیسرائیل لە رێگەى داننان بە سەربەخۆیى سۆماڵیلاند هەوڵى کۆنتڕۆڵکردنى هەژموونى تورکیا دەدات
نوچەنێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
رۆژنامەى یەیدیعوت ئەحرانوتى ئیسرائیلى راپۆرتێکى شیکاریى لەسەر رەهەندەکانى دانپێدانانى ئیسرائیل بەسەربەخۆیى سۆماڵیلاند بڵاوکردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەکات ئەو هەنگاوە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا یەک دەگرێتەوە، ئەوەش بە ئامانجى دووبارە داڕشتنەوەى سیستەمى هەرێمییە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و کۆنتڕۆڵکردنى هەژموونى تورکیایە.
ئومێت یاگور، نووسەرى راپۆرتەکە پێیوایە ئەو داننانە بە سۆماڵیلاند بە هەنگاوێکى لاوەکى داننادرێت، بەڵکوو لە چوارچێوەیەکى فراوانترى جووڵەى ئیسرائیل و ئەمەریکایە، ئامانج لێى چاودێریکردنى رێگەکانى دەریاى سوور و کۆنترۆڵکردنى تورکیا و دانانى بنەماکانى سیستەمێکى نوێى هەرێمییە، کە رێکارە چاوەڕوانکراوەکانى غەزەى قۆناغى دواى جەنگ دەگرێتەوە.
نووسەر پێیوایە ئەو گۆڕانکارییە پێش کۆبوونەوەى چاوەڕوانکراوى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا و بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیلە، تەلئەبیبیش بەردەوامە لە یارییە سەرەکیەکانى بۆ هاوکاریى ئەمەریکا تاوەکوو قەیرانەکانى تێپەڕێنێت و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست داڕێژێتەوە، بەڵام ئەمجارەیان لە رێگەى دەروازەى سۆماڵێلاند دەبێت.
بەگوتەى ئەو نووسەرە ئیسرائیلییە، ئەو هەنگاوە لەسەرەتاى ئەمساڵ کەمێک بەر لە گەڕانەوەى دۆناڵد ترەمپ پلانى بۆ داندراوە، بەڵام بەگوتەى شارەزایان ئەو پلانەى ئەمەریکا لۆژیکى نییە و شایەنى جێبەجێکردنیش نییە، چونکە کرۆکى پلانەکە لە دەورى دووبارە بنیادنانەوەى مەنزومەى پەیوەندییە سیاسیەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەخولێتەوە بە پشبەستن بە وزە و بازرگانى و هاوپەیمانییە نوێکان، کە هەندێک لەو دیدگایانە بریتییە لە دامەزراندنى بەرەى (هیندستان ـــ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ــ ئەوروپا IMEC) و بەرەکانى دیکە، لە پاڵ دامەزراندنى بنکەى نوێى ئەمەریکا، کە ئەگەر هەیە بنکەیەک لە غەزە بێت، لە پاڵ ئەوەشدا پلانى دووبارە بنیادنانەوەى کەرتى غەزە دەگرێتەوە، کە ئەوکاتە کۆچى ئارەزومەندانە بۆ هەندێک لە دانیشتوانیش دەگرێتەوە.
بەشێک لەو پلانەى داڕێژراوە بۆ هەوڵى شکستپێهێنانى قووڵکردنەوەى هەژموونى هێزە رکابەرەکانى وەک چین و رووسیایە لەو ناوچەیە، ئەو هەوڵە بەرەى ئیخوان موسلمین بە سەرکردایەتى قەتەر و تورکیا دەگرێتەوە، ئەو نووسەرە دەشڵێت، ئیسرائیل و ئەمەریکا لە شەش مانگى رابردوو کاریان لەسەر جێبەجێکردنى ئەو دیدگایە کردووە، ئیسرائیل بە پاڵپشتى دسپلۆماسیەتى ئەمەریکى کارى لەسەر زۆربەى ئەو هەنگاوانە کردووە.
زنجیرەیەک هەنگاو هەیە پەیوەستن بە یەکەوەوە، لەوانە هاتنانەوەى ئازەربایجان بۆ رێککەوتنى ئیبراهیمى، کە بۆتە شکستهێنان بە هەوڵەکانى چین ــ تورکیا بۆ درووستکردنى بەرەیەکى رکابەرى باکوور بۆ رێڕەوى (هندستان ــ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ــ ئەوروپا)ى ئابوورى، رێککەوتنى هەماهەنگى لە بوارى گاز لەگەڵ قوبرس، کە ئیسرائیل گاز بە وڵاتانى ئەوروپا دەفرۆشێت لەو چوارچێوەدایە.
دامەزراندنى هاوپەیمانى هەرێمى لە قودس، کە لە ئیسرائیل و یۆنان و قوبرس پێکهاتووە، لەو چوارچێوەدایە، ئەو هاوپەیمانیەش قوورسایى هاوشێوە بەرانبەر تورکیا درووست دەکات، بەشى رۆژئاواى رێڕەوى (IMEC) پێگەى ئیسرائیل وەک دەروازەیەک بۆ وزە و بارزگانى نێوان رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەوروپا بەهێز دەکات، زۆربەى راپۆڕتەکان باس لە هەبوونى نیەتى کۆبوونەوەى نزیکى نێوان ئیسرائیل و هندستان دەکەن بۆ پێکهێنانى رێڕەوى بەشى رۆژهەڵات، کە بە رێگەى نوێى ئاوریشمى ناوى دەبەن.
سەبارەت بە سۆماڵێلاند، ئیسرائیل بە فەرمى وەک کۆمارێک ناساندوویەتى، کە دانیشتوانەکەى سێ ملیۆن (500) هەزار کەسە، رووبەرەکەى (140) هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ماوەى سێ دەیەیە، سەقامگیرییەکى رێژەیى هەیە.
ئەو وڵاتە بە هەموو پێوەرەکان وەک وڵاتێکى سەربەخۆ لەگەڵ دامەزراوە سەربازیى و ئەمنى و دادوەریى و پەرلەمانى کار دەکات، لە پاڵ ئەوەش پاسەپۆرت و دراوى هەیە.
بە گەڕانەوە بۆ پاشخانە مێژوویەکەى سۆماڵێلاند، کە بە سۆماڵى بەریتانى ناسرابوو، لە (1960) بەریتانیا داگیرى کرد، لە (1991) جیابوونەوە و سەربەخۆیى خۆى لە سۆماڵ راگەیاند، پێگەى جوگرافى لە رۆژهەڵاتى ئەفریقیا لاى دەروازەى باشوورە لە دەریاى سوور بەرانبەر یەمەنە، ئەوەش بایەخێکى ستراتیژى گرنگى پێداوە.
دانپێدانانى ئیسرائیل بە سەربەخۆیى سۆماڵیلاند رێگەخۆش دەکات لەبەردەم دانپێدانانى ئەمەریکا بە وڵاتێک کە دەکەوێتە یەکێک لە پێگەستراتیژییەکان لە جیهان، ئامانج لێى هاوسەنگى هەژموونى بەهێزبووى تورکیایە لە سۆماڵى دراوسێ، کە ئەنقەرە ئامادەیى مەدەنى و سەربازیى تێدا هەیە کە یەکێک لە ئامەدەییەکان درووستکردنى بەندەرەکانە لەو وڵاتە.
ئەو هەنگاوەى ئیسرائیل پێدانى هاوبەشی ستراتیژیى و خاڵى سەرەکى بەرەنگاربوونەوەى حوسیەکانە لە یەمەن، هەروەها دەروازەیەکیش دەکاتەوە لە بەردەم وڵاتێک کە ئامادەیە پێشوازیى لە دانیشتوانى غەزە بکات لە چوارچێوەى کۆچى ئارەزوومەندانە بەرانبەر بەو دانپێدانانە.
سۆماڵیلاند بە کردەیى ئامادەیى خۆى بۆ پێشوازیى لە کۆچى ئارەزومەندانەى خەڵکى غەزە نیشانداوە، پێیشى وایە ئەو هەنگاوە پێویستە بۆ دەستپێکردنى واقیعێکى نوێ لە غەزە.
کۆبوونەوەى داهاتووى نێوان ترەمپ و ناتەنیاهۆ بایەخێکى تایبەتى هەیە، ئیسرائیل جانتایەکى پڕ "لە کارتى براوە"ى بۆ بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا ئامادە کردووە.
سەرچاوە: عەرەبى 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment