واشنتن پۆست: ئەمەریکا هەوڵى دەستپێکردنى دانوستاندنەکان لەگەڵ ئێران دەدات
نوچەنێت
ئەمرۆ دووشەممە (2025/12/29) ماڵپەڕى (میدل ئیست نیوز) بڵاوى کردەوە، چەند سەرچاوەیەک بە رۆژنامەى واشنتن پۆستیان راگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا تاوەکوو ئێستا ئێران بە مەترسى هەرێمى دەزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەکەى هەوڵێکى نوێى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ تاران دەست پێکردووە.
ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەکات چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ و سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل گفتوگۆ لەسەر کەرتى غەزە و سووریا و لبنان و ئێران دەکەن، یەکێک لەو پرسانە مەترسى فراوانبوونى تواناى مووشەکە بالیستییەکانى ئێرانە.
ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان راگەیاندووە، هەرچەندە سەرۆکى ئەمەریکا ئێران بە مەترسییەکى دیارى هەرێمى دەزانێت، بەڵام ئیدارەى ترەمپ ئەو هەوڵە تازەى بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئێران دەستى پێکردووە، دەخوازێت لە سەرەتاوە لە ئەنجامى سوودەکانى ئەو ئاراستەیە دڵنیابێتەوە.
ئەو هەنگاوەى سەرۆکى ئەمەریکا لە کاتێدایە مۆرگان ئۆرتاگوس، جێگرى نێردەى ترەمپ بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست رایگەیاند، واشنتن ئامادەیە گفتوگۆى فەرمى لەگەڵ ئێران بکات.
بەگوێرەى رۆژنامەکە ناتەنیاهۆ هەوڵ دەدات لەو بابەتانەى پەیوەستە بە دۆسیەى ئێران مۆڵەتى هەڵکردنى گڵۆپى سەوز لە ترەمپ وەربگرێت بۆ جێبەجێکردنى هێرشێکى نوێ بۆ سەر مووشەکە بالستییەکانى ئێران، دەشخوازێت ئەو کارە لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنى هاوبەش بێت لەگەڵ ئەمەریکا.
لەبەرانبەردا بەرپرسانى ئیسرائیل دەڵێن، سەردانى ناتەنیاهۆ بۆ ئەمەریکا دەرفەتێکى گرنگە بۆ رازیکردنى ترەمپ بۆ ئەوەى هەڵوێستى توندتر بەرانبەر ناچارکردنى حەماس لە غەزە وەربگرێت بۆ ناچارکردنى ئەو بزووتنەوە بۆ چەکدانانى پێش پاشەکشەى هێزەکانى دیکەى ئیسرائیل لە چوارچێوەى قۆناغى دووەمى ئاشتى.
سەبارەت بە سووریاش رۆژنامەکە نووسیوویەتى ئیدارەى ترەمپ ناڕازییە لە جووڵە سەربازییەکانى ئیسرائیل لەناو خاکى سووریا، کە بەگوتەى رۆژنامەکە ئەمەریکا پێیى وایە ئەو جووڵانە هەوڵەکانى ئەحمەد شەرع بۆ کۆنتڕۆڵکردنى دۆخەکە لاواز دەکات، ترەمپ ئەم مانگەش هۆشدارى ئاشکراى داوەتە نابێت ئیسرائیل ئەو هەنگاوانەى ئەحمەد شەرع پەک بخات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment