ترەمپ: کێشە لە پەیوەندى ئەردۆغان و ناتەنیاهۆدا نییە تورکیە

نوچەنێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا لە کۆبوونەوەى لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل تیشکى خستە سەر چەند دۆسیەکى پەیوەست بە هەریەک لە سووریا و ئێران و تورکیا، سەبارەت بە ئەردۆغان رایگەیاند، کەسێکى بەتوانایە شایستەى سوپاسە، رۆڵى لە رووخاندنى رژێمى بەشار ئەسەد هەبوو.

ئەمرۆ سێشەممە (2025/12/30) ماڵپەڕى (جەزیرە) بڵاوى کردەوە، دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کار لەسەر رێککەوتنى نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکى سووریا و ناتەنیاهۆ دەکات، گوتیشى، من رێزى سەرۆک شەرع دەگرم، ئەو کەسێکى بەهێزە، لەو کاتەدا سووریا پێویستى پێیەتى، پەیوەندییەکانمان باشە.

دەربارەى پەیوەندییەکانى ئەردۆغان و ناتەنیاهۆ سەرۆکى ئەمەریکا گوتى، پەیوەندى رەجەب ئەردۆغان و ناتەنیاهۆ کێشەیەکى ئەوتۆى تێدا نییە، پاڵپشتى هەردووکیان دەکەم، ئەردۆغان شایستەى سوپاسى زۆرە، هاوکارى ئیسرائیل بوو بۆ دەربازبوون لە دەسەڵاتێک کە لە سووریاوە دژى ئیسرائیل کارى دەکرد.

سەبارەت بە پڕۆگرامى فرۆشتنى فڕۆکەى ئێف 35ى ئەمەریکیش بە تورکیا دۆناڵد ترەمپ، گوتى، ئیدارەکەى سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لە فرۆشتنى ئەو فڕۆکانە بە تورکیا.

دەربارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەشى لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ئاماژەى بەوە کرد، لەو کۆبوونەوەیە لەسەر چەند پرسێک رێککەوتووین، من زۆرم کار لەگەڵى کردووە، لە داهاتووش بەردەوام دەبین.

سەبارەت بە بزووتنەوەى حەماسیش ترەمپ هەڕەشەى توندى لەو هێزە کرد، کە ئەگەر دەستبەردارى چەک نەبن، ئەوا باجى گەورە دەدەن، بۆ ئەوەش کاتى کەمیان لەبەر دەست ماوە، چونکە ئەو رێککەوتنى واژۆکراوە چەند وڵاتێک واژۆیان لەسەرى کردووە، ئەگەر جێبەجێى نەکەن ئەو وڵاتانە چەکەکانى حەماس لەناودەبەن.

 دەربارەى پابەندییەکانیش سەرۆکى ئەمەریکا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە ئیسرائیل پابەندى رێککەوتنى غەزە بوو، سەبارەت بە رێککەوتنمان لەگەڵ ناتەنیاهۆ لەپرسى توندوتیژى نیشتەجێبوون لە بەشى رۆژئاوا (100%) نەبوو.

سەبارەت بە ئێران، ترەمپ گوتى، ئێران زۆر پاشەکشەى کردووە، رێگەنادەین بەهێز بێتەوە، هەر هەوڵێکى نوێ بۆ بنیادنانەوەى پڕۆگرامى ئەتۆمى بدات هێرشى دەکەینەسەر، ئێمە بۆ گفتوگۆش لەگەڵ تاران ئامادەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین