نێردەى ترەمپ بۆ عێراق پەیامێکى توند ئاراستەى سیاسییەکانى بەغدا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

مارک ساڤایا، نێردەى تایبەتى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا بۆ عێراق بە بۆنەى پێشوازیى لە ساڵى (2026) پەیامێکى ئاراستەى گەلانى عێراق کردووە، تێیدا پێرۆزبایى لە گەلانى عێراق دەکات و هیواى ساڵێکى خۆشیان بۆ دەخوازێت، دەشلێت، کاتتان کۆتاییهاتووە، ئەم ساڵ (18) بابەت یەلاکدەکەینەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/1/1) مارک ساڤایا لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە ئێکس پەیامێکى بە زمانى ئینگلیزى و عەرەبى ئاراستەى گەلانى عێراق کردووە، لە پەیامەکەى دەڵێت، بۆ گەلاى عێراق، لەگەڵ پێشوازى لە ساڵى (2026) پیرۆزبایتان لێ دەکەم، هێزى خۆڕاگرى ئێوە سەرچاوەى ئیلهامبەخشییە بۆ جیهان، ساڵى نوێ هەڵگرى دەرفەتى باشتر و سەقامگیرترە و داهاتووێکى گەشترە بۆ هەموو عێراقییەکان.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، کارکردن لەگەڵ حکومەتى عێراق لە چوارچێوەى دەستوور و یاساى عێراق بۆ دەستەبەرکردنى داهاتووێکى گەشتر بۆ عێراق و عێراقییەکان بەردەوام دەبێت.

دەشلێت، ساڵی 2026 ببێتە ساڵی کۆتاییهێنان بە (18) بابەت کە بریتین لە ناسەقامگیری، چەکی لەدەستدەرچوو، میلیشیا، ئاڵۆزى نێوخۆیی، دەستوەردانی دەرەکی، گەندەڵی، بردنی سامانی وڵات، قاچاغى، سپیکردنەوەى پارە، گرێبەستی وەهمی، پارەبردن، فێڵکردن لە یاسا، کەمیی خزمەتگوزاری، بێکاری، دواکەوتوویی، هەژاری، نایەکسانی و ستەم.

نێردەى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەو قسانە ئاراستەى ئەو کەسانەیە کە لە سەر خاکى عێراق گەندەڵى بڵاودەکەنەوە، کاتتان کۆتاییهات، کاتى عێراق و عێراقیەکانە، عێراق و کارە گەورەکانى دەمێنێنەوە، سەرچاوەى هەموو عێراقییەکانە.

لە کۆتایى پەیامەکەى دەشڵێت، ئێمە تاوەکوو ئیستا لەسەرەتاین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین