سەرۆک کۆمارى ئێران: بژێوى هاووڵانیان هێڵى سوورە ئێران

نوچەنێت

سەرۆک کۆمارى ئێران رایگەیاند، حکومەتەکەى سوورە لەسەر جێبەجێکردنى چاکسازیى فراوانى ئابوورى بە ئامانجى زاڵبوون بەسەر بەرتیل و گەندەڵى، گوتیشى پارێزگارى لە بژێوى هاووڵاتیان هێڵى سوورى حکومەتەکەیەکى.

ئەمڕۆ هەینى (2026/1/2) ماڵپەڕى (میل ئیست نیوز) بڵاوى کردەوە، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆمارى ئێران هۆشدارى دایە وەزیران و بەرپرسانى وڵاتەکەى نابێت چاکسازییەکانى دەستى پێکردووە بە لاڕێدا ببرێت، دۆخى ناسەقامگیر لە سایەى داواکارى خۆپیشاندەران درووست بکرێت.

لە لایەکى دیکەوە ئاژانسى هەواڵى فارس بڵاوى کردەوە، لە هێرشێکى چەکدارى بۆ سەر بنکەیەکى پۆلیس لە ئەزنا لە پارێزگاى لوڕستان لە رۆژئاواى ئێران سێ کەس کوژراون و (17) کەسى دیکە برینداربوونەوە.

بەگوتەى سەرچاوەکان چەند کەسێک هێرشیان کردۆتە سەر ئەو بنکەیە و هەوڵى چەککردنى پۆلیسەکان و گەیشتن بە کۆگاى چەکی ناو بنکەکەیان داوە، ئەوەش بۆتە هۆى بەرەنگاربوونەوەى چەکدارى.

دواى ئەو هێرشە دەسەڵاتدارانى ئەمنى دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ناسنامەى هێرشبەران و رێکارى ئەمنیان لە ناوچەکە توندتر کردووە.

لە لایەکى دیکەوە دەسەڵاتدارانى ئێران کوژرانى ئەندامێکى سوپاى پاسدارانیان لە پارێزگاى لوڕستان لە کاتى خۆپیشاندانەکان راگەیاند.

لەبەرانبەر ناڕەزاییەکانى هاووڵاتیانى ئێران مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆمارى ئێران داواى لە وەزیرى ناوخۆى وڵاتەکەى کردووە، لە رێگەى گفتوگۆوە گوێ لە داواکارى رەواى خۆپیشاندەران بگرێت.

لە لایەکى دیکەشەوە فاتیمە موهاجیرانى، گوتەبێژى حکومەتى ئێران دانى بە بوونى قەیرانى بژێوەى ژیان لە وڵاتەکەى دانا و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە حکومەت کار لەسەر چارەسەکردنى ئاڵنگەرییە ئابوورییەکان دەکات.

ماوەى پێنج رۆژە بەهۆى سیاسەتى ئابوورى و رەتکردنەوەى گرانى و داڕومانى دۆخى ئابوورى شەپۆلێکى ناڕەزایى شارەکانى ئێرانى گرتۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین