ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات
نوچەنێت
ئەمرۆ هەینى (2026/1/2) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، ترەمپ لە لاپەڕەى خۆى لە تروس شۆسیال بڵاوى کردوە، ئەگەر ئێران تەقتە لە خۆپیشاندەرانى ئاشتیانە بکات و بیانکوژێت، وەک بەردەوام دەیکات، ئەمەریکا پەلە دەکات لە هاوکاریان.
لە بەرانبەر ئەو قسانەدا عەلى لاریجانى، ئەمیندارى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوەیى ئێران هۆشداری دایە ترەمپ و رایگەیاند، ترەمپ بەردوام سەرکێشى مەترسیدار دەکات، ئێمە خۆپیشاندەر و تێکدەر لێک جیا دەکەینەوە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، پێویستە ترەمپ درک بەوە بکات، دەستوەردان لە هەر پرسێکى ناوخۆیی ئێران ئاڵۆزى لە ناوچەکە درووست دەکات و دەبێتە لەناوبردنى بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا لەو ناوچەیە، لاریجانى دەشڵێت، لێدوانى بەرپرسانى ئیسرائیل و ترەمپ روونى کردەوەوە، ئەوەى روودەدات چییە.
هەر سەبارەت بە ئاڵۆزییەکان مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى ئێران جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە حکومەتى ئێران بەرپرسە لە دۆخى ئابوورى، هانى بەرپرسانى ئێران دەدات کە سەرزانشتى لایەنە دەرەکییەکانى وەک ئەمەریکا نەکەن.
لە (28)ى مانگى رابردوو بازرگانەکان لە بازاڕى گەورەى تاران بەهۆى دابەزینى دراوى ئێرانى بەرانبەر دراوى بیانى دەستیان بە ناڕەزایى کرد، تا ئێستا ناڕەزایى چەندین شارى گرتۆتەوە، چەند کەسێک کوژراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment