هاوسەرۆکی دەم پارتی بۆ هاکان فیدان: زمانی تۆ زمانی ‌هەڕەشەیە نەک دیپلۆماتکار تورکیە

نوچەنێت

هاوسەرۆکی دەم پارتی بەتوندی رەخنە لە وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگرێت سەبارەت بە پشتیوانی لە هێرشی سووریا بۆ سەر گەرەکە کورییەکان و دەڵێت، "ئایا تۆ لەژووری دیپلۆماتکاری قسە دەکەی یان لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئەحمەد شەرع هەڕەشە لە کورد دەکەی؟، هێرشی حەلەب تاوانە دژی هەموو مرۆڤایەتییەک."

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/1/12) تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی رەخنە لە پشتیوانی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هێرشی سوپای سووریا بۆ سەر گەرەکە کوردییەکانی حەلەب و رایگەیاند، "ئەگەر تۆ دیپلۆماتکاری برۆ کاری خۆت بکە، ئەگەر تۆ دیپلۆماتکارنیت برۆ ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی سووریا بۆ هێرشکردنە سەر کورد، با ئێمە بزانین تۆ چ کارەیت؟"، هەر هاوێشوتنی مووشەکێک بۆ سەر ئەو گەرەکانە، رێککەوتنی (10)ـی ئادار دەخاتە ژێر گومانەوە، لەژێر ئالای داعش هێڕشی توند دەکرێتە سەر دانیشتوانی خەڵکی مەدەنی، وەک بڵێی خوێنی کوردەکان حەلالە هێرش دەکەنە سەیان و دەیانکوژن، ئەو هێرشانە تەنیا دژی کورد نییە بەڵکو دژی ویژدانی مرۆڤایەتییە."

وەزیری دەرەوەی تورکیا بەرانبەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاندبوو، "یان دەبێت هێز بەکاربێنین بەرانبەریان یان هەڕەشە"، بەکرهان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لێدوانەی تۆ دیبلۆماسییەتی تۆ نییە، بەڵکو زمانی سیاسەتی هەڕەشەی تۆیە.

دەشڵێت، "دەپرسین تۆ دیپلۆماتکاری یان سەرباز؟، تۆ لەکوێ قسە دەکەی لەژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئەحمەد شەرع و ئەو شوێنە بەڕێوە دەبەی؟، ئەو زمانە سیاسیەی تۆ بەکاری دەهێنیت ئیرادەی ئەو ئاشتییە لەناودەبات کە لە ئیمراڵییەوە سەری هەڵداوە، هەڵوێستی تورکیا کوردەتایە دژ بە پرۆسەی ئاشتی لە سوریا، پێویستە هەموو لایەک ئەوە ببینێت تورکیا دەیەوێت ئەوە نیشان بدات ئەگەر بێتوو کورد پرۆسەی ئاشتی لە حەلەب تێکبدات، ئەمانیش لە ئەنقەرە تێکی دەدەن." 

ئەو نیگەرانیانەی دەم پارتی لە کاتێکدایە، لەگەڵ دەستپێکرنی هێرشی سوپای سووریا بۆ سەر هەسەدە و گەرەکە کوردییەکانی شاری حەلەب، تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ هێڕشەکە راگەیاند و تەنانەت وەزارەتی بەرگریی و وەزیری بەرگریی ئامادەیی خۆیان پیشاندا لە بەشداریکردنیان بۆ هیڕشکردنە سەر هێزەکانی هەسەدە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین