هیندستان و یەکێتی ئەورووپا دژی بەرژەوەندییەکانی وڵاتی چین ڕێکدەکەون ئابووری جیهان
ترسی یەکێتی ئەورووپا لە فراوانخوازییەکانی چین لە هیندۆ- پاسەفیک، فاکتەری سەرەکی بوون لە هەوڵە بەردەوامەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ دووبارە ڕێککەوتن لەگەڵ هیندستان، دوای ئەوەی لە ساڵی 2013 پیەوەندییە بازرگانییەکان ساردیان تێکەوت.

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی هیندستان دوای کۆبوونەوەیەکی فراوانی نێوان وڵاتەکەی و یەکێتی ئەورووپا، ڕێککەوتنی و هیندستان و ئەورووپای لە پرۆژەی جودادا ڕایگەیاند و هەماهەنگی هەردوو لایەنی لە بونیاتنانی پرۆژەی هاوبەش لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقیا زەریای هیندی وهادی دووپاتکردووە.

ئەو رێککەوتنەی نێوان هیندستان و یەکێتی ئەورووپا چەندین  پرۆژەی وەبەرهێنانی فراوان لە بوارە جیاجیایەکاندا دەبێت، وەک ناسراو و باوە لە شامپانیای فەرەنسا بۆ چای هیندی، جگە لەوەی پرسەکانی هێڵەکانی گواستنەوەی وزە و بەرهەمهێنانی وزەی پاکی دۆستی ژینگەو مافەکامی مرۆڤ، ڕێژەی باجی گومرگی، لە بنەماییە سەرەکییەکانی ئەو ڕێککەوتنەن، کە دوای ساڵی 2013 پەیوەندی ئەو دوو لایەنە ساردی تێکەوتبوو.

هەروەها ئەم ڕێککەوتنە ستراتیژیەی نێوان هیند و ئەورووپا، فاکتەرێکی تری گرنگی ئامانجەکانی یەکێتی ئەورووپایە بۆ کەمکرددنەوەی  کاریگەرییەکانی ئاڵوگۆری بازرگانی چین دژی بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، بۆیە بەم رێککەوتنە هاوشێوەی ڕێککەوتنی یەکێتی ئەورووپا و یابان لە ساڵی 2019،  گۆڕان لە هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکدا ڕوودەدەن .

کێشەی سەپاندنی باجی گومرگی هاوردەکردن هەناردەکردنی کاڵایەکان لە دوای ساڵی 1990، خاڵی ناکۆکی نێوان ئاڵوگۆری بازرگانی  هیندستان ویەکێتی ئەورووپا بووە، ئەمەش بووە هۆی فروانبوونی بۆشاییەکی ستراتیژی لە نیوان دوو لایەنەکە و دەرفەتی بۆ هەناردەکردنی کاڵا چینیەکان زێدەتر کرد، بۆیە لە دوای  ئەم ڕێککەوتنە هیندستان و یەکێتی ئەورووپا هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی باجە گومرگییەکان دەدەن.

بە گوێرەی زانیاریەکانی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، قەبارەی هاوردەکردن و هەناردەکردنی کاڵای هیندی وئەورووپی، ڕێژەی ٪15 بازرگانی ئەو دوو وڵاتە پێکدەهێنێت. هەروەها ئەنجامەکانی دواین توێژینەوەی ئەو ناوەندە دەیسەلمێنن، کە قازانجی بازرگانی یەکێتی ئەورووپا لەگەل وڵاتی هیندستان . زێدەتر لە 8.5 ملیار یۆرۆیە.

بە شێوەیەکی گشتی، ئامانجی یەکێتی ئەورووپا لەو ڕێککەوتنە، کەمکردنەوەی هەژموونەکانی وڵاتی چینە لە پرۆژەی هێڵی ئاوریشمی نوێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین