کۆشکى سپى: ئێران پەیامى بۆ ترەمپ ناردووە لە سێدارەدان راگیراوە
نوچەنێت
ئەمرۆ هەینى (2026/1/16) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، گوتەبێژى کۆشکى سپى رایگەیاند، سەرۆکى ئەمەریکا بە دەسەڵاتى ئێرانى راگەیاندووە، بەردەوامى کوشتنى خۆپیشاندەران سەرئەنجامى مەترسیدارى دەبێت، لە بەرانبەردا دەسەڵادارانى ئێران بە ئیدارەى ئەمەریکایان راگەیاندووە، کە لە سێدارەدانى خۆپیشاندەران کۆتاییهاتووە، پڕۆسەى لە سێدارەدانى (800) کەس راوەستێندراوە، کە بڕیار بوو رۆژى سزاکەیان بەسەردا چوارشەممە جێبەجێ بکرێت.
گوتەبێژى کۆشکى سپی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ترەمپ و تیمەکەى بە وردى چاودێرى دۆخى ئێران دەکەن، تاوەکوو ئێستاش سەرجەم بژاردەکان لەسەر مێزن، سەبارەت بە پێشبینییەکانیش ئاماژەى بەوە کرد، زۆر پێشبینى سەبارەت بەوە هەیە کە ترەمپ و تیمەکەى دەیانەوێت بیکەن، بەڵام تەنیا خۆى و تیمە زۆر نزیکەکەى زانیارییان لەسەر ئەو پلانە هەیە.
لەدواى خۆشپیشاندانەکانى ئێران بەهۆى خراپى دۆخى ئابوورى، ئەمەریکا و ئیسرائیل فشارەکانیان بۆ سەر دەسەڵاتدارانى ئێران چڕکردۆتەوە، ئێرانیش ئەو دوو وڵاتە بە دەستوەردان و فشار و درووستکردنى ئاژاوە بە مەبەستى درووستکردنى پاساو بۆ دەستوەردانى سەربازیى و گۆڕینى دەسەڵات تۆمەتبار دەکات.
سەبارەت بە کوژرانى خۆپیشاندەران، تاوەکوو ئێستا دەسەڵاتدارانى ئێران هیچ ئامارێکیان بڵاونەکردۆتەوە، ئەوەش لە کاتێدایە ئاژانى هەراناى مافەکانى ئێران کە ناوەندەکەى لە ئەمەریکایە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە تاوەکوو ئێستا دوو هەزار و (615) خۆپیشاندار کوژراون و (147) کەس لە هێزە ئەمنییەکان کوژراون، دوو هەزار و (و54) برینداربوونە، هەروەها (18) هەزار و (470) دەستگیرکراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment