سەرۆكی فەرەنسا داوای راگرتنی هێرشەكانی سووریا بۆ سەر هەسەدە دەكات
نوچەنێت
ئەمرۆ یەكشەممە (2026/1/18) ماڵپەڕی (مەشهەدی عەرەبی) بڵاوی كردەوە، سەرۆكی فەرەنسا لە لاپەڕەی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردۆتەوە، تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پێویستە حكومەتی سووریا هێرشەكانی دژ بە هەسەدە رابگرێت، لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ستایشی مەرسوومی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا سەبارەت بە مافەكانی كورد لە قۆناغی كاتی دەكات.
ماكرۆن لە نووسینەكەی دەڵێت، سووریایەكی یەكگرتوو و سەقامگیر تەنیا لەسەر بنەمای یەكخستی هێزەكانی هەسەدە لە چوارچێوەی سوپای سووریا دەسەچسپێت، نەك لە رێگەی هێرشی فراوان بۆ سەر ئەوانەی لە پاڵ ئێمە جەنگی دژی داعشیان كردووە، بۆیە پێویستە دەست بەجێ دەسەڵاتدارانی سووریا ئەو هێرشانە بۆسەر هەسەدە رابگرن، چونكە فەرەنسا و ئەوروپا ناتوانن پاڵپشتی سەقامگیریەك بكەن بەو ئاراستەیە بێت.
ماكرۆن دەشڵێت، سووریا و هەسەدە دەتوانن بگەن بە رێككەوتنی گشتگیر، مەرسوومی سەرۆكایەتی پەیوەست بە مافەكانی كورد هەنگاوێكە بەو ئاراستە درووستە، ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی ئاراستەی دانوستاندن بۆ پاڵپشتی یەكێتی خاكی سووریا و پاراستنی خاكەكەی، ئەوەش هەڵوێستی وڵاتێكی دۆستە بۆ سووریا و گەلی سووریا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment