ئاژانسی هەواڵی فارس: شاندی ئێران و ئەمەریکا لە تورکیا کۆدەبنەوە ئێران

نوچەنێت

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فارس رایگەیاندووە، لە ڕۆژانی داهاتوو شاندنی ئێران و ئەمەریکا لە تورکیا دەست بە دانوستاندن سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/2/2) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاوی کردەوە، هەڵگیرسانی خۆپیشاندانەکان لە ئێران و تەقینەوەکان و هەڕەشەکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران تا دەهات ترسی هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی (جەزیرە) لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای ئێران، مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران فەرمانی کردووە بێ ئەوەی بکەونە جەنگێکی دیکە لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریکا دەست بە دانوستاندن سەبارەت بە پرسی ئەتۆم لەگەڵ ئەمەریکا بکەن.

سەبارەت بە شوێنی دانوستاندنی شاندی باڵای ئەمەریکا و ئێران، ئاژانسەكە ئاشکرای کردووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ڕۆژانی داهاتوو شاندنی ئێران و ئەمەریکا دەگەنە تورکیا و دەست بە دانوستاندن لەبارەی پرسی ئەتۆم دەکەن.

جێگەی باسە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە (2026/1/31) سەردانی ئەنقەرەی کرد و لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە، فیدان رایگەیاند، تورکیا ئامادەیە وەک نێوەندگیر پێشوازی لە کۆبوونەوەی نێوان ئێران و ئەمەریکا بکات، هاوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەمان ڕۆژ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئێران پێی راگەیاند، تورکیا ئامادەیە بۆ کۆتیهێنان بە گرژیی و ململانێکانتان لەگەل ئەمەریکا هاوکار بێت بۆ هەر دەستپێشخەرییەک. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین