جێگری سەرۆکی مەهەپە: لەبارەی مافی هیوا بۆ ئۆجەلان لایەنەکان گەیشتوونە رێککەوتنێک
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/2/5) ماڵپەڕی (N TV) بڵاوی کردەوە، کۆمسیۆنی تورکیا بۆ بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەی ئاشتی نوێ ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادەکردووە کە چەندین پێشنیار سەبارەت بە پرۆسەکە لەدوای پەسەندکردنی لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشکەش بە ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا وسەرۆکایەتیی دەکرێت بۆ دەرکردنی چەند یاسایەک تایبەت بە ئەندامانی رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ نوعمان کورتوڵماش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ ئەندامانی کۆمسیۆن نزیکەی دوو کاتژمێر و نیو کۆببوەوە، لەدوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوو راپۆرتی کۆتایی پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێت بۆ دەنگدانی گشتی لەسەری.
پرسێکی گرنگی پرۆسەی ئاشتی پێدانی مافی هیوایە بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، هەرچەندە لایەنەکان ناکۆکن لەسەری، بەڵام دوو ڕۆژ لەمەو بەر دەوڵەت باخچەلی دووبارە پرسی پێدانی مافی هیوای زیندوو کردەوە و گوتی، "ئێمە پێداگیرین ئاشتی بهێنیەوە ئەنادۆڵ و مافی هیوا بە ئۆجەڵان بدەین و ئەحمەدەکان بگەرێنەوە سەر کارەکانیان و دەمیرتاش بگەرێتەوە نێو منداڵ و ماڵی خۆی و یاسایەک بۆ ئەندامانی پەکەکە دەربکەین."
لەدوای ئەو قسانەی باخچەلی کاردانەوەی زۆری لە تورکیا دروست کرد، فەتی یڵدز، جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە کەیەکێک بوو لە ئەندامانی شاندی کۆمسیۆن کە سەردانی ئیمراڵی کردبوو لەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ ئەندامانی کۆمسیۆن رایگەیاند، "سەبارەت بە پێدانی مافی هیوا بە ئۆجەلان هەموو لایەنەکان گەیشتوینەتە رێککەوتنێک، هیچ کێشەیەک لەمەدا نییە."
هاوکات هەر سەبارەت بەو پرسە، لەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەندامانی کۆمسیۆن و پێشکەشکردنی داوای ئازادکردنی ئۆجەلان لەلایەن دەم پارتیەوە، پارتی جەهەپە ئاشکرای دەکات، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەریەک لە ئەکپارتی و مەهەپە و دەم پارتی وەک هاوپەیمانی پرۆسەی ئاشتی رێککەوتن لەسەر ئازادکردنی ئۆجەلان، هەروەها راشیدەگەیێنێت کە ئەوان وەک جەهەپە دژی ئەو بڕیارە بوونە.
مافی هیوا چییە؟
مافێکە بەتاوانبار دەدرێت، بۆ ئەو زیندانیانەی سزای لە سێدارەدان و زیندانی هەتاهەتاییان هەیە سوودمەندبوون لەو مافەش لە چوارچێوەی چەند مەرجێک دەدرێت، بەتایبەت وەک زیندانییەکە پەشیمان ببێتەوە لەتاوانەکەی و لەدوای تێپەرینی ماوەیەکی دیاریکراو لە زیندان تاوانبار مافی هەیە داوا بکات بە مەرج ئازاد بکرێت. بەڵام سودمەندبوون لەو مافە لە تورکیا هەموو زیندانییەک ناگرێتەوە و کۆمەڵێک مەرجی خۆی هەیە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment