ئێران خاڵی ناكۆكییان لەگەڵ ئەمەریكا دیاری دەكات
نوچەنێت
ڕۆژی یەكشەممە 2026/2/22 بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرپرسێكی باڵای ئێران ئاشکرای کردووە کە وڵاتەکەی ئامادەیە بە وردیی تاوتوێی ئەوپێشنیازانە بكات كە بۆ تێپەڕاندنی ناكۆكییەكانیان لەگەڵ ئەمەریكا و ئاسنكاریی گفتوگۆكان خراوەتە بەردەستیان و پێشنیازەكانیش خۆی لە (هەناردەکردنی بەشێک لە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاستبەرز بۆ دەرەوە، کەمکردنەوەی ڕێژەی یۆرانیۆمی کۆگاکراو، دامەزراندنی یەکێتییەکی هەرێمی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم). دەبینێتەوە
ئەم پێشنیازانە لە کاتێکدایە کە ئێران مەرجی سەرەکیی خۆی دووپات کردووەتەوە، کە ئەویش بریتییە لە "داننان بە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی ئاشتییانە".
سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئازاری داهاتوودا گەڕێکی دیكەی دانوستانەکان بەڕێوەبچێت. چاوەڕوان دەکرێت ئەم گفتوگۆیانە ببنە زەمینەخۆشکەر بۆ گەیشتن بە "ڕێککەوتنێکی کاتیی"، بەو مەرجەی هەردوولا بتوانن بگەنە خاڵێکی هاوبەش.
سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیی، ڕۆژی هەینی ڕابردوو 20ی شوباتی 2026 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسی پێشنیازێکی نوێیە وچاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم ڕەشنووسە ئامادە بكرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە تاران باس لە پێشنیاز و بژاردەی دیپلۆماسیی دەکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە کردووە کە بژاردەی "هێرشی سەربازیی سنووردار" دژی ئێران وەک یەکێک لە ئەگەرەکان تاوتوێ دەکات. ئەم لێدوانەی ترەمپ فشارێکی توند دەخاتە سەر ڕەوتی دانوستانەکان و ئەگەری پێکدادان لە ناوچەکەدا زیاد دەکات.
لە بارەی پرس و دۆسیەی وزە و ئابوورییەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە تاران بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری سەروەریی و کۆنترۆڵی خۆی بەسەر سەرچاوەکانی نەوت و کانزاکاندا نابێت، بەڵام دەكرێت كۆمپانیا نەوتییەكانی ئەمەریكا بەشێوەی گرێبەست بەشداریی لە بەرهەمهێنان لە كێڵگەكانی نەوت و غازی ئێراندا بكەن لە ئەگەری گەیشتن بە لێكتێگەیشتن (ڕێككەوتن)ێكی هاوسەنگ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment