فەرماندەیى هێزەکانى ئەمەریکا وردەکارى هێرشەکان بۆ سەر ئێران بڵاودەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان
براد کووپەر، فەرماندەى فەرماندەیى ناوەندیى هێزەکانى ئەمەریکا (سێنتکۆم) راگەیاند، (17) کەشتى و سەدان مووشەک و تووڕەیى دانستانیمان تێکشاندووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/3/4) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، فەرماندەی (سێنتکۆم) رایگەیاند، بە فەرمانى سەرۆک و وەزیرى بەرگرى سوپاى وڵاتەکەمان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ کۆتاییهێنان بە تواناکانى ئێرا بەرانبەر هەڕەشەکانى لەسەر هاووڵاتیان ئەمەریکا بە بەشدارى زیاتر لە (50) هەزار سەبارز و (200) فڕۆکەى شەڕکەر و کەشتىى هەڵگرى فڕۆکە و بۆمب، کە گەورەترین گردبوونەوەى سەربازیى ئەمەریکایە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەنجام دا.

کووپەر دەشڵێت، تا ئێستا (17) کەشتیی جەنگیی ئێران تێکشکێنراون، لەوانە چالاکترین ژێردەریایی ئەو وڵاتە و ئێستا هیچ کەشتییەکی ئێرانی لە ئاوەکانی کەنداو، گەرووی هورمز و دەریای عوماندا نەماون.

سەبارەت بە هێرشەکانى ئێران، فەرماندەى سێنتکۆم دەڵێت،  لە ماوەی جەنگەکەدا ئێران (500) مووشەکی بالیستی و زیاتر لە دوو هەزار درۆنی لە هێرشەکانیدا بەکارهێناوە، بە کە شێوەیەکى هەڕەمەکى هاووڵاتیانى کردۆتە ئامانج.

بەگوتەى ئەو بەرپرسەى ئەمەریکا تواناکانى ئێران لە بە ئامانجگرتنى ئێمە و هاوبەشەکانمان پاشەکشەیان کردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە تواناى شەڕکردنى ئێمە لە زیادبوونە.

فەرماندەی سێنتکۆم ئاشکرای کرد کە بۆ یەکەمجار سوپای ئەمریکا مووشەکی دوورهاوێژی جۆری (PrSM)ی لە شەڕدا بەکارهێناوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، کە تیمى هێرشبردن، هێزێکی تایبەتی درۆنە و هەزاران درۆنی بۆمبرێژکراویان ئاراستەی ئامانجە ئێرانییەکان کردووە و گوتی،  دیزاینی ئەم درۆنانە لە بنەڕەتدا ئێرانی بوو، ئێمە بردماننەوە بۆ ئەمریکا و پێشکەوتنمان پێدان و دواتر بە ڕووی خۆیاندا تەقاندماننەوە.

هەروەک جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئامانجە سەربازییەکانمان روونە، دەستمان پێى کردووە، متمانەى تەواومان بە خۆمان هەیە، لە پاڵ هاوبەشەکانمان ئامانجە سەربازییەکانمان بە تەواوى بەدى دەهێنین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین