عێراق نرخی عەمبارکردنی نەوتی بۆ بازارەکانی ئاسیا دابەزاند کوردستان- عێراق

نوچەنێت

زیادبوونی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتی هیندستان،  و کەمبوونەوەی خواستی ئەو وڵاتە بۆ وزە، بووە هۆی کەمکردنەوەی نرخی گواستنەوە و عەمبارکردنی نەوتی سوکی بەسرە بۆ بازارەکانی ئاسیا. رۆژی دووشەمە 10/5/2021، کۆمپانیایی سۆمۆ ی تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی عێراق ڕیاگەیاند" عێراق نرخی گواستنەوە و عەمبارکردنی هەربەرمیلێک نەوتی بۆ 1.25 دۆلاری ئەمریکی لە مانگی حوزەیران کەمدەکاتەوە".

ئەم کەمکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە مانگی رابردوو نرخی عەمبارکردنی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ بازارەکانی ئاسیا بە 0.15 سەنت زیاتر بوو، هاوکات هەریەکە لە حکوومەتەکانی سعودیە و عەمان و ئیمارات، هەمان پلانیان بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر بازارەکان جێ بەجێکردووە، بەڵام بەراورد، بە نرخی عەمبارکردنی هەربەرمیلێک نەوت، کەمکردنەوەی نرخی عەمبارکردن لە عێراق بە بڕی 0.40 سەنت زیاترە، واتە هەرزانترە.

بواژانەوەی بازارەکانی وزە، بووە هۆی زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی عێراق بۆ زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، ئەمەش داهاتەکانی بواری نەوتی بە شێوازێکی مانگانە بەرزکردەوە، دوای ئەوەی بە نێوەندگیری 60 دۆلاری ئەمریکی، بەرمیلێک نەوت فرۆشراوە، بە هۆی ئەوەی هیندستان بە وڵاتێکی سەرەکی دادەنرێت لە هاوردەکردنی وزەی عێراق، حکوومەتی بەغدا بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی هەربەرمیلێکی داوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین