سەرۆک کۆمارى ئێران: هیچ مووشەکێک لە خاکى ئێرانەوە ئاراستەى تورکیا نەکراوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (2026/3/10) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، مەسعوود پزیشیکیان، سەرۆک کۆمارى ئێران یە تەلەفۆن گفتوگۆى لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە، سەرۆک کۆمارى تورکیا روونیکردۆتەوە ئەو هێرشانەى دەکرێتە سەر ئێران نایاسایین، هەروەها هێرشەکانى ئێرانیش بۆ سەر وڵاتانى برا لەو ناوچەیە کارێکى راست نییە، پێویستە ئەو هێرشانە رابگیرێن.
ئەردۆغان ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەو ململانێیانە کاریگەرى ئەرێنیان لە سەر تورکیا هەیە، ئێمە بەشداری ئەو ململانێیانە ناکەین، هەروەها پێشێلکردنى ئاسمانى وڵاتەکەمان هیچ پاساوێک قبووڵ ناکات، هۆکارەکەى هەرچییەک بێت، هەموو رێکارێکى پێویست لە دژى دەگرینەبەر.
سەرۆک کۆمارى تورکیا راشیگەیاندووە، کردنەوەى دەرگاى دیپلۆماسى پێویستە، ئەنقەرە هەوڵەکانى بۆ ئەوە دەخاتەگەڕ،
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا ئەردۆغان سەبارەت زیانە مرۆییەکان نیگەرانى خۆى بە پزیشکیان راگەیاندووە، بەتایبەتیش هێرشکردنە سەر قوتابخەیەک لە شارى مینابى سەر بە پارێزگاى هورزگان، لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جارێکى دیکەش سەرۆخۆشى گیانلەدەستانى عەلى خامنەیى بە سەرۆکى ئێران گەیاندووە، هیواشى خواستووە، هەڵبژاردنى موجتەبا خامنەیى وەک رێبەرى نوێ هۆکارێک بێت بۆ چەسپاندنى ئاشتى لەو ناوچە.
لە بەرانبەردا، سەرۆک کۆمارى ئێران جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، هیچ مووشەکێک لە خاکى ئێرانەوە ئاستەى ئاسمانى تورکیا نەکراوە، لێکۆڵینەوەى گشتگیر لەو بابەتەدا دەکەن.
دووشەممە وەزارەتى بەرگرى تورکیا رایگەیاند، سیستەمى بەرگرى ناتۆ کە رۆژهەڵاتى ناوەند داندراوە، مووشەکێکى بالیستى تێکشاندووە،کە لە ئاسمانى ئێرانەوە ئاراستەى خاکى ئێران کراوە، پێشتریش رۆژى چوارشەممە بۆ یەکەمجار بە مووشەک لە خاکى ئێرانەوە هێرش کرایە سەر خاکى ئەو وڵاتە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment