رۆیتەرز: ئێران نیوەى زیاترى مووشەکانى ماوە ئێران

نوچەنێت

چەند سەرچاوەیەکى هەرێمى رایانگەیاند، تاوەکوو ئێستا توانیویەتى پارێزگارى لە نیوەى زیاترى مووشەکانى پێش دەستپێکردنى جەنگى ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/3/10) ماڵپەڕى (میدل ئیست نیوز) بڵاوى کردەوە، چەند سەرچاوەیەک بە رۆیتەرزیان رایانگەیاندووە، بەگوێرەى هەڵسەنگاندنەکان ئێران چەند هەفتەیەکى دیکەش دەتوانێت لە هەڵدانى مووشەکەکانى بەردەوام بێت، ئەوەش لەگەڵ زیادبوونى فشارە ئابوورییەکان لە ناوخۆ و دەرەوە لە رووى زەمەنییەوە بۆ ئەمەریکا گرنگە.

موهەند حاجى عەلى، لێکۆڵەر لە ناوەندى کارینگى دەڵێت، یەکێک لە فاکتەرە یەکلاکەرەوە نادیارەکانى ئەو جەنگە ئەوەیە، کە تاکەى سوپاى پاسداران دەتوانێت لە هێرشە مووشەکییەکانى کە بڕبڕەى پشتى ستراتیژیەتى ئێرانە دژ بە نەیارەکانى  بەردەوام بێت.

شارەزایەکى کاروبارى ئێران کە قسەى بۆ رۆیتەرز کردووە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتوە، هەژموونى سوپاى پاسداران لە بەرەکانى جەنگ فراوانترە، جارێکى دیکە ژیانى شێوازى ژیانى کۆمەلگەى ئێرانى دادەڕێژێتەوە، ئەو کاڵایانەى چەند هەفتەیەکە  لە بەندەرەکان مابوو، دەست بەجێ کۆیان دەکاتەوە، بۆ بەکارهێناوەى لە داهاتوو.

رۆیتەرز بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک ئەوە ئامادەکارییە بۆ ئابوورى جەنگ و بەردەوامى هێڵەکانى هاوکارى لە کارکردن لە ژێر فشاردا لەگەڵ بەهێزکردنى دەسەڵاتى پاسداران لەسەر دەوڵەت و جەختکردنەوە لە بەردەوامى حکومڕانى، چاودێرانى سیاسى دەڵێن، سەقامگیریى ناوخۆیى لە ماوەى جەنگ بۆ سوپاى پاسداران گرنگە، کە تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک لەسەر ناڕەزاییەکان و دابەشبون لە ریزەکانى نوخبە و دابەشبوون لەنناو دامەزراوەی فەرمانڕەوایى نییە.

شایەتحاڵێک لە تاران بە رۆیتەرزى راگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەى ئەو شارە لەژێر بۆردوومان دایە، بەڵام تاوەکوو ئێستا کارکردن بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەى پەنجەرەکان شەو رۆژ لەگەڵ بۆردوومان دەلەرنەوە، بەڵام ژیان بەردەوامە، بانک و کۆگاکان کراوە، زۆرینەى دانیشتوانن لە شوێنى خۆیانن، پێداویستییەکان بەردەستن.

بەگوتەى ئەو سەرچاوانە ئەو هێرشانە رەنگدانەوەکانى پێچەوانەى ئەو ئامانجانە بوو کە ئەمەریکا و ئیسرائیل هەوڵیان بۆ دەدا، لەگەڵ ئەو ناڕەزاییە درێژمەودایەى دژى حکومەت هەبوو، بەڵام شەپۆلى هاوسۆزى نیشتیمانى لەگەڵ بە ئامانجگرتنى ژێرخانى ئێران جارێکى دیکە سەرى هەڵدایەوە.

رۆیتەرز پێیوایە ئەو جەنگە جارێکى دیکە تاقیکردنەوە بوو کە ئێران لە هەڵدانى مووشەکەکان دەتوانێت بەردەوام بێت، یان ئەمەریکا و ئیسرائیل بەرگەى تێچووى ئابووریى و سیاسى و سەربازیى ئەو جەنگە دەگرن بۆ راگرتنى ئەو هێرشە مووشەکانە، چونکە لەو ماوەیە نرخى وزە و فشارى ئابوورى لەسەر رۆژئاوا درووست بوو، تارانیش هیواخوازە ئەوە ببێتە ناچاربوونى ئەمەریکا بۆ پاشەکشەى لەو جەنگە.

لە لایەکى دیکەوە سوپاى پاسداران رایگەیاندووە، کە رێگە نادەن بە رووانەکردنى یەک لیتر نەوت لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە، کە ئەگەر هێرشەکانى ئەمەریکا و ئیسرائیل بەردەوام بێت، لە بەرانبەردا دۆناڵد ترەمپ هۆشدارى کە ئەگەر ئێران رێگرى لە هەناردەى بەرهەمە نەوتییەکان بکات، زۆر بە توندتر رووبەڕووى دەبینەوە.

ئەو هۆشدارییەى ترەمپ لەدواى ئەو بەرزبوونەوە زۆرەى نرخى نەوت بوو، کە بەهۆى مەترسیەکانى دواى هەڵبژاردنى موجتەبا خامنەیى بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین