ئیسرائیل کوژرانى سێ سەرکردەى لە لوبنان راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سوپاى ئیسرائیل لە راگەێندراوێکدا ئامارى هێرشەکانى سەر لوبنانى بڵاوکردۆتەوە، کە تێیدا کوژارى سێ سەرکردەى راگەیاند و چەندین کۆگاى بۆردوومان کردووە، لە راگەیێندراوەکە هاتووە، حەفتا هێرشمان کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/3/12) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردووە، سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، (70) هێرشمان کردۆتە سەر بەیرت و ژمارەیەک سەرکردەى حزبوڵڵا و جیهادى ئیسلامیمان کردۆتە ئامانج، سوپاى ئیسرائیل دەشڵێت، هێرشەکان ئاسمانى و دەریایى بووە، نزیکەى (200) کۆگامان کردۆتە ئامانج.

بەگوێرەى راگەیێندراوى سوپاى ئیسرائیل ژێرخانى و کۆگانى چەک و بارەگاى ناوەندى و بارەگاى هێزە ئاسمانییەکانى سەر بە سوپاى پاسداران لە بەیرووت کراونەتە ئامانج، کە لەناو شوێنى دانیشتوانى سیڤیل خۆیان حەشاردا بوو.

سوپاى ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە لەو هێرشانە ئەو سەرکردانە کوژراون، ئەدهەم عەدنان عوسمان، سەرکردەى جیهادى ئیسلامى لە بەرەى لوبنان. هەروەها زەید عەلى جومعە فەرماندەى مووشەکەکان لە لبنان و پێنج سەرکردەى باڵاى دیکە لە هێزى لوبنان و فەڵەستینى سەر بە فەیلەقى قودسى سەر بە سوپاى پاسدارانى ئێران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین