ژمارەی دانیشتوانی چین کەمدەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

 گەشەی ژمارەی دانیشتوانی چین لە ماوەی 10 ساڵی رابڕدوودا، بە شێوەیکی بەرچاو دابەزیووە، ئەم دابەزینەی گەشەی دانیشتوانی وڵاتی چین نزمترین ئاستە بەراورد بە  پەنجایەکانی سەدەی رابردوو.

بە گوێرەی دواین سەرژمێری چین کە 10 ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، گەشەی  ژمارەی دانیشتوانی چین بە ڕێژەی ٪5.38 دابەزییوە، کە دەکاتە زیاتر لە 1.41 ملیار کەس، ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2010 رێژەی دانیشتوانی وڵاتی چین ٪5.84 واتە زیاتر لە 1.34 ملیار کەس زیادیکرد، بەڵام پەیڕەوکردنی سیاسەتی یەک منداڵ، بۆ هەر خانەوەدایەک، بە فاکتەری سەرەکی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانی چین دادەنرێت.

لێکدانەوەی ئامارەکان، دەرخەری ئەو راستیەن کە کەمبوونەوەی گەشەی دانیشتوان، پێچەوانەی پلانی چینە لە ساڵی 2016، کە ئامانجی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکەیەتی بۆ 1.42 ملیار کەس. دوای ساڵی 2016 چین لە بریاری یەک منداڵ بۆ هەر خانەوادەیەک پاشگەزبووەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەو دابەزینەی گەشەی ژمارەی دانیشتوان بەردەوام بێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین