ئێران: ئیمارات خاکەکەى خستۆتە بەردەستى ئەمەریکا ئێران

نوچەنێت

نوێنەری هەمیشەیی ئێران، لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای قەرەبوو لە ئیمارات دەکات، بەهۆی بەکارهێنانی خاکی ئیمارات لەلایەن ئەمریکییەکانەوە و سەر وڵاتەکەیان و بە “کارێکی نابەجێ ناوی دەبات”.

ئەمڕۆ پێنجشەمە (2026/3/19) ئەمیر سەعید ئیرەڤانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکی فەرمدا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش، کە تیایدا داوای قەرەبووکردنەوە دەکات لە وڵاتی ئیمارات. ئیرەڤانی لە نامەکەدا ئاشکرا کردووە کە ئیمارات خاکەکەی خستووەتە بەردەست ئەمریکا و ئەمریکاش بەکاری هێناوە بۆ هێرشکردن بۆ سەر ئێران. 

نوێنەرى ئێران لە نامەکەیدا ئەمەی بە نایاسایی ناوبردووە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەم هەنگاوە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بەرپرسیارێتیی نێودەوڵەتی بۆ ئیمارات دروستدەکات.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ‎ئیرەڤانی باسى لەوەش کرد، کە پێویستە ئیمارات قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکاتەوە، ‌‌لە نێویاندا پێدانی قەرەبوو بۆ هەموو ئەو زیانە ماددی و مەعنەوییانەی بەر ئێران کەوتوون." نزیکەی 20 ڕۆژە هێرشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردوامە، ئەم ململانێیە بە ئاستێکی مەترسیدارانە گەیشتووە و ئەمەش وایکردووە زۆربەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکەش، کە لەمەوپێش هەوڵیان دەدا لە دەرەوەی ئەم شەڕەدا بمێننەوە، ئێستا خۆیان لە ناو دۆخێکی زۆر ئاڵۆز دا ببیننەوە. بەشێک لەو وڵاتانەش، بە بێ ویست و خواستی خۆیان، تێکەڵ بە ململانێی جەنگەکە ببن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین