عێراق داوای کڕینی پشکەکانی ئیکسۆن مۆبیل دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

ماڵپەری رۆیتەرز خواستی فەرمی حکوومەتی عێراقی بۆ کڕینی پشکەکانی ئیکسۆن مۆبیل لە کێڵگە نەوتیەکانی قەرنە 1 بڵاوکردەوە. کێڵگەی قەرنە 1، بە گەورەترین کێڵگەی وزەی عێراق دادەنرێت و لە لایان چەندین کۆمپانیای بیانیەوە کاری بەرهەمهێنانی وزەی لی ئەنجام دەدرێت.

مانگی رابردوو دوای  ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری کۆمپانیای (ئیکسۆن مۆبیل)ـی بۆ فرۆشتنی بڕی ٪ 32.7 پشکەکانی بڵاوکردەوە، رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەوڵی دۆزینەوەی کڕیارە بۆ کرینی پشکەکانی ئەو کۆمپانیاییە.

خالد حەمزە، بەڕێوەبەری نەوتی بەسڕە، بە (رۆیتەرز)ـی ڕاگەیاندووە، داواکریان ئارستەی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل کردووە و،  بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی نەوت و وەزارەتی پلاندانان لە هەماهەنگی بەردەوامین بۆ تەواکردنی ڕێکارە ئیدارییەکان دابینکردنی بودجەی پێوسیت بۆ پشکەکە کە 350 ملیۆن دۆلارە.

ئەم پێشهاتە نوێیانەی کەرتی نەوتی عێراق لە کاتێکدایە، کە عێراق دووەمین هەناردەکاری نەوتە لە ئۆپێک و لە ئاداری ڕابردووە، ئاستی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوتی زیادیکردووە، سەبارەت بە کیڵگە نەوتیەکانی قەرنە، چەندی کۆمپانیای بیانی کاری لێدەکەن، بە رێژەی جودا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین