ئیسرائیل: ئەگەر ئێران مەرجەکانمان جێبەجێ نەکات هێرشەکانمان دەست پێدەکەینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل هەڕەشەى ئەوە دەکات، کە ئەگەر مەرجەکانیان جێبەجێ نەکرێت، ئامادەن هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران دەست پێ بکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/4/9) ماڵپەڕى (سکاى نیوز عەرەبى) بڵاوى کردەوە، بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر مەرجەکانمان جێبەجێ نەکرێت، ئامادن هێرشەکانیان دژ بەکارە دوژمنکارییەکانى ئێران دەست پێبکەنەوە، مەبەست لەو هێرشانە بۆ بەدیهێنانى هەموو ئامانجەکانە بە تەواوى.

سەبارەت بە هێرشەکانیش سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل دەڵێت، لەو هێرشانە دەستکەوتى گەورەمان بەدەستهێناوە، تەنانەت ءئەو دەستەکەوتانە ئەوەندە گەورەن بە تەواوى لە خەیاڵ نزیکن، ئێستا ئێران لە هەرکاتێکى رابردوو لاوازترە، ئیسرائیلیش لە رابردوو زۆر بەهێزترە.

ناتەنیاهۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، تاوەکوو ئێستا ئامانجى دیاریکراومان هەیە، چ لە رێگەى گەیشتن بە رێککەوتن بێت، یاخود دەستپێکردنەوەى جەنگ بێت، ئێمە پەنجەمان لەسەر چەکەکانمانە.

دەربارەى توانا مووشەکییەکانى ئێرانیش سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ئاشکراى دەکات، ئێران تواناى بەرهەمهێنانى مووشەکى نوێى نەماوە، کۆگاکانیشى مووشەکى بەتەواوى کەم کردوووە، پڕۆگرامە ئەتۆمیەکەشى زیانى گەورەى بەرکەوتووە,

سەبارەت بە یۆرانیۆمى پیتێندراویش ناتەنیاهۆ ئاماژە بەوە دەڵێت، ئێمە لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر ئەو پرسەش رێککەوتووین، کە یان دەبێت بەشێک بێت لە رێککەوتن، یان جەنگ دەست پێدەکرێتەوە.

دەربارەى ئاگربەست، دەشڵێت، ئەو ئاگربەستە تەنیا لەگەڵ ئێرانە پەیوەندى بە حزبوڵڵاى لوبنانى نییە، ئێمە بەردەوام دەبین لە بە ئامانجگرتنى حزبوڵڵاى لوبنانى، هێرشەکان زۆر بە هێزترن لە هێرشى پەیجەر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین