جەى دى فانس: شاندى ئەمەریکا بەبێ رێککەوتن دەگەڕێنەوە واشنتن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە گەڕى یەکەمى دانوستاندنەکان ئێران و ئەمەریکا نەگەیشتنە رێککەوتن، جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا دەڵێت،نەگەیشتینە هیچ رێککەوتنێک و دەگەڕێینەوە بۆ واشنتن، بەگوتەى چەند سەرچاوەیەکیش ئیسرائیل خۆى بۆ گەڕى دووەمى هێرشکردنە سەر ئێران ئامادە دەکات.

ئەمرۆ یەکشەممە (2026/4/12) ماڵپەڕى (سكاى نیوز عەرەبى) بڵاوى کردەوە، جەى دى فانس، جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا و محەمەد قالیباف، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران سەرۆکایەتى کۆبوونەوەى نێوان وانشنتن و تارانیان کردووە، کۆبوونەکە بە چەند دانیشتنێک کۆتاییهاتووە، کە ماوەى (21) کاتژمێر بەردەوام بووە، جەى دیى فانس، جێگرى سەرۆکى سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، دانوستاندنەکان لەگەڵ ئێران کۆتاییهات، بەبێ ئەوەى بگەن بە هیچ رێککەوتنێک شاندەکەى گەڕایەوە ئەمەریکا.

فانس جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئێبران قبووڵنەکردنى مەرجەکانى ئەمەریکاى هەڵبژاردن، ئەوەش لە کاتێدایە شاندەکەمان نەرمى زۆریان بەرانبەر بە ئێران نواند، بەڵام ئەمەریکا پێویستى بە دیدگایەکە کە جەخت لەسەر ئەوە بکاتەوە، کە ئێران هەوڵى بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى نادات.

جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا دەشڵێت، ئێمە هێڵە سوورەکانى خۆمان بۆ ئێرانییەکان دیارى کرد، نەگەیشتنیش بە رێککەوتن کارێکى نوێ نییە، بەبێ گەیشتن لەگەڵ ئێران بە رێککەوتن دەگەڕێمەوە واشنتن.

لە لایەکى دیکەوە ئاژانسى هەواڵى تەسنیمى ئێرانى بڵاوى کردەوە، دانوستاندنەکان کۆتاییان هات بەبێ گەیشتن بە رێککەوتن، بەهۆى ئەوەى داواکارییەکانى ئەمەریکا زێدەڕەوى زۆرى تێدا بوو بەربەستى بۆ چوارچێوەى رێککەوتنێکى هاوبەش درووست کرد.

لە لایەکى دیکەوە رۆژنامەى "یەدیعوت ئەحرەنوت"ى ئیسرائیلى لە راپۆرتێکدا دەڵێت، دەسەڵاتدارانى تەلئەبیب خۆیان بۆ سیناریۆى دەستپێکردنەوەى جەنگ ئامادە دەکەن، بۆ ئەوەش پلانێکى فراوانیان بۆ هێرشکردنە سەر ژێرخانى ئێران و وێستگەکانى وزە لەناو ئێران ئامادە دەکەن، کە ئەگەر ئاراستەى دانوستاندنەکان شکستى هێنا، هێرشەکان دەست پێ بکەن.

بەرپرسانى ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن، لێتێگەیشتنەکانى واشنتن و تەلئەبیب ئێستا یەکگرتوو دەردەکەون، بەتایبەت سەبارەت بە داواکارییە سەرەکییەکان لە ئێران، لە سەرووى هەموویانەوە هەڵوەشاندنەوەى پڕۆگرامى ئەتۆمیى و لادانى یۆرانیۆمى پیتێندراو، کە ئەوە بەلاى ئیسرائیلەوە خاڵى جەوهەرییە بۆ هەر رێککەوتنێک.

سەبارەت بە ئاستى رێککەوتنیش راپۆرتەکە بە پشبەستن بە چەند سەرچاوەیەک دەرفەتى سەرکەوتنى دانوستاندنەکان لاوازە، بەهۆى بۆشایی گەورە لەنێوان هەردوولا ئەگەرى بەهێز ئەوەیە دەرفەتەکان شکست بهێنێت.

ئەو سەرچاوە باس لەوەش دەکات، ئێران بەربەستى گەورە لە دەرخستنى نەرمینواندن دەبینێت، ئەوەشى ئەو بڕوایەى بەهێزکردووە، ئەوەیە کە لە کۆتاییدا گفتوگۆکان شکست دەهێنن.

دەزگاکانى ئێران لە چەند سەرچاوەیەکى نزیک لە حکومەت دەڵێن، دواکانى ئەمەریکا پەیوەست بە گەرووى هورمز زۆر گەورەن، کە داواى کردنەوەى بێ مەرج و باج دەکەن، ئەوەش لاى ئێران زیانگەیاندنە بەسەروەرى وڵاتەکەى.

بەگوتەى چاودێرانى سیاسى کۆبوونەوەى ئیسلام ئاباد، یەکەم دیدارى باڵاى نێوان ئێران و ئەمەریکا لە (1979)وە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین