هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بوونە هۆی داخستنی کێڵگەیەکی گاز
نوچەنێت
زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بوونە هۆی داخستنی کێلگەی گازی تەمار لەلایان کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی، لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەراست، ئەم بڕیارەی کۆمپانیاییە ئەمریکییەکە لە کاتێکدایە، کە هێرشی موشەکی کرانە سەر هێڵی گواستنەوەی وزەی نێوان شاری ئەیلات و عەسقەڵانی ئیسرائیلی، بووە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر باری ئەمنی کۆمپانیای شیڤرۆن.
ئەم هێرشانەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لە ماوەی سێ رۆژی رابروودا گەیشتوون بە سەخترین ئاست، کاریگەری کردۆتەسەر سێکتەری وزەی وڵاتەکە. لەو بارەیەوە، وەزارەتی وزەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “ داخستنی کێلگەی تەمار نابێتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر خواستی وزەی ناوخۆیی”، هەروەها کۆمپانیای شیفرۆن دووپاتیکردەوە کە داخستنی کێڵگەی تەمار لەسەر داواکاری وەزارەتی وزەی ئیسرائیل بووە.
کێڵگەی تەمار بە دووری 25 کیلۆمەتر لە شاری ئەشدود و باشووری دەریای سپی ناوەڕاستەوە دوورە و کۆمپانیای شیڤرۆن خاوەنی ڕێژەی ٪25 پشکەکانی ئەو کێڵگەییە، تەنیا لە ساڵی 2020، بڕی 8.2 ملیار مەتر سێجای گازی لەو کێڵگەیە بەرهەمهێناوە، کە بڕی 7.7 ملیار مەتر سێجای ئەو گازەی بۆ ناوخۆی ئیسرائیل و 0.3 ملیار مەتر سێجای بۆ بازارەکانی میسڕ و 0.2 ملیاری بۆ بازارەکانی ولاتی ئوردن بووە.
هەرچەندە هێڕشە موشەکەکیان بوونە هۆی داخستنی کێلگەی تەمار، بەڵام کۆمپانیای شیڤرۆن لە کێلگەکانی لوسیان بەردەوامە لە کاری بەرهەمهێنان و پرکردنەوەی خواستی ناوخۆیی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment