داتاکان زیانە ئابوورییەکانی ئێران ئاشکرا دەکەن
نوچەنێت
ئامادەکردنى: ژیوار سلێمان
بە پشت بەستن بە داتاکانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران ، لە سەرەتای جەنگەوە تاوەکو (2026-5-6) سندووقی دراوی نێودەوڵەتی(IMF)، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA)، ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیکس، رایستاد ئێنێرجی، پەیمانگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، (CNBC) ناشناڵ نیوز و چەندین سەرچاوەی دیکە زیانە ئابوورییەکانی ئێرانیان هەڵسەنگاند.
لە بارەی ئەو زیانانەی بەر کەرتی وزەی ئێران کەوتووە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەداوە، هێرشەکانی سەر کێڵگەکانی پارس وایکرد (12%) بەرهەمهینانی گاز کەم بێتەوە بەهۆی بەرکەوتنی زیان بە چوار بەشی کێڵگە، ئەمش وایکرد بڕی(200)ملیار دۆلار ژێرخانی وزە زیان بکات، سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنی ئەوە ڕوونکراوەتەوە، بەرهەمینانی نەوت بە جێگری ماوەتەوە بەهۆی تواناکانی کۆگاکانی وشکانی ڕۆژانە (3.6) ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێندرێت، بەڵام گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا بۆسەر گەرووی هورمز هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتەی داڕماند، هەناردەی نەوت بە بەراوردی بە مانگی شوبات(440) هەزار بەرمیل نەوت کەمیکردووە تەنها بڕی (1.8) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کرا ئەمەش دەکاتە ڕێژەی (70%) هەناردەی نەوت کەمیکردووە.
بە پشت بەستن بە زانیارییەکان، زیانەکانی لە بواری پیشەسازی و پیترۆکیمیاییەکان و بوارەکانی دیکە هەڵسەنگێندراون،هێرشەکان بۆسەر دامەزراوەکانی پۆڵا لە پارێزگاکانی خوزستان و ئەسفەهان، مەزەندە دەکرێت (10)ملیۆن تۆن لە توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەیان لەکارخستبێت، ئەوەش یەکسانە بە (25%) تاوەکو (30%) کۆی بەرهەمی پۆڵای ئێران کە 31.9 ملیۆن تۆنە لە ساڵێکدا.هێرشەکان بۆ سەر کارگە پێترۆکیمیاییەکان وایکرد بەرهەمهێنان لەو کارگانە بوەستێت، توانای بەرهەمهێنانی ئێران لە پێترۆکیمیاییەکان بڕی (96) ملیۆن تۆن بوو لە ساڵێکدا و داهاتەکەی (13بۆ17) ملیار دۆلار بوو، واڵت هارت، جێگری سەرۆکی توێژینەوەی جیهانیی لە کۆمپانیای (S&P Global Energy) ، لەوبارەیەوە دەڵێت، "نزیکەی (29) ملیۆن تۆن لە توانای بەرهەمهێنانی ئیسیلین لە کۆی گشتی (232) ملیۆنی تۆن لە جیهان دا راستەوخۆ دەکەوێتە ناوچەی جەنگەوە."
سەرچاوەکان لە بارەی فرۆکەوانی و کەرتی بانکی و بازرگانی زیانە ئابوورییەکانیان خستۆتەڕوو، بەهۆی وەستانی (15%) هاتووچۆی گەشتیە جیهانیەکان بە ئاسمانی ئێران، وایکرد ئابووری ئەو وڵاتە زیانێکی زۆری پێبگات، مایەپووچبوونی بانکی ئایندە پێش دەستپێکردنی جەنگ لاوازکردنی ئابووری ئێرانی بەرەو قوڵیەکی زیاتر برد، پچڕانی مامەڵە داراییەکانی ئێران لە رێگەی ئیماراتەوە بوو بەهۆی نەمانی (16 بۆ 28 ) ملیار دۆلار دوای هێرشەکانیش بۆسەر ئیمارات، داتاکانی بازرگانی و گومرگی ئێران ئەوەیان دەرخستووە، گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر تەنگەی هورمز، زۆربەی داهاتی هەناردە و هاوردەی کاڵاکانی لە ئێراندا بڕیوە، ئەمەش ویاکردووە نرخی کاڵاو شتوومەک لە ناوخۆدا بەرزبێتەوە، ئامارە فەرمییەکانی هەڵاوسانی خۆراک پێشتر نیشانیانداوە کە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک( 112%)ی تێپەڕاندووە.
جێگەی باسە داتاکان کۆی گشتی زیانە ئابوورییەکانی ئێران بەهۆی ئەم جەنگەوە بە( 284) ملیار دۆلار تاوەکو (456) ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئەم بڕە هاوتایە لەگەڵ نەمانی ( 60–96%) ی کۆی بەرهەمی نێوخۆیی ئێران لە پێش جەنگ.
سەرچاوەکان:
Latest financial, market & economic news and analysis | Business | The Guardian
Clariant reports quarterly profit miss as Iran war hits demand, drives up costs | Reuters
Iran Oil Production Down by 400,000 Barrels a Day, U.S. Official Says
DOJ probes $2.6B in suspicious oil trades tied to Iran war announcements: report
Energy markets headed into 'troubled waters' amid Iran war, head of IEA says | Reuters
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment