بەرپرسانی عێراق: ئێران رێگری لە پێهێنانی حكومەتی عێراق دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوو بەرپرسی عێراقی ئاشكرایان كردووە، ئێران ڤیتۆ دژ بە كۆتاییهێنان بە گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی بەكاردەهێنێت و رێگری لە پێهێنانی حكومەتی نوێ لە بەغدا دەكات.

ئەمرۆ دووشەممە (2026/5/11) رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) بڵاوی كردووە، دووبەرپرسی عێراقی رایگەیاندووە، ئێران رێگریی لەبەردەم دانوستاندنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەكات، جەختیش لەسەر ئەوە دەكەنەوە، داوای لە نوێنەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە لە پەرلەمان دەنگ بە حكومەتی نوێ نەدەن، ئەوەش بەهۆی زیانگەیاندنە بە هەژموونی هاوپەیمانەكانی و پێكهاتەیان لە ناو ئەو وڵاتە.

رۆژنامەكە نووسیوویەتی، ئەو گۆڕانكاریانە هاوكاتە لەگەڵ گەیشتنی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قوددسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، كە بە شێوەیەكی لە ناكاو گەیشتە بەغدا، ئەوەش لە كاتێكدا بوو دانووستاندنەكانی عەلی زەیدی، سەرۆكی حكومەتی راسپێدراو زۆر بە خێرایی دەچووە.

سەرچاوە جیاوازەكان دەڵێن، قائانی لە چەند كاتژمێری رابردوو گەیشتۆتە بەغدا و چاوی بە لایەنەكانی پێهێنەری حكومەتی نوێی عێراق كەوتووە، پێی راگەیاندوون، تاران ناڕازییە لە مكلەچكردنی تەواو بۆ واشنتن.

بەرپرسێكێی عێراقیش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دانوستاندنەكان لە بەغدا هاوشێوەی گەمارۆ و دژە گەمارۆی لە گەرووی هورمز چواندووە.

لە چەند رۆژی رابردوو عەلی زەیدی كارنامەی حكومەتەكەی رادەستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كرد، بۆ ئەوەی لەم هەفتەیە رۆژێك دیاری بكەن بۆ دەنگ لەسەردانی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین