ئاسایشی خەڵووزی ڕووسیا لە 100 ساڵی داهاتوودا ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی سامەنە سروشتیەکانی ڕووسیا بە ماڵپەری “تاس”ـی ڕووسی ڕاگەیاندووە، کە یەدەگی ئەو کێڵگە خەڵوزانەی کە دۆزراونەتەوە ئاسایشی وزەی خەڵووزی ڕووسیا لە 100 ساڵی داهاتوودا مسۆگەر دەکات، هەروەها دووپاتی کردەوە کە تەنیا ڕێژەی ٪17 خەڵووز لە یەدەگی دۆزراوە بەرهەم هاتووە، ئەگەر بێت و کار لەسەر کێڵگە نەدۆزراوەکانی کانگە خەڵووزیەکان بکرێت، ئەوا وڵاتی ڕووسیا تا 200 ساڵی تر تووشی کورتهێنانی خەڵووز نابێتەوە.

یەدەگی خەڵووزی ڕووسیا تا تەمووزی ساڵی 2020، بە زیاتر لە 275.4 ملیار تۆن دەخەمڵێنرێت، لەو برەیە تەنیا 47.3 ملیار تۆن بەرهەمهاتووە. بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕووسیا، زۆربەی یەدەگی خەڵووز لەو وڵاتە دەکەونە 22 حەوزی تایبەت و 146 دیپۆسێتی کۆکراوە، بەجۆرێک نیوەی یەدەگی خەڵووزی ڕووسیا لە جۆری خەڵووزی زەردە کە ڕێژەکەی 146 ملیار تۆنە، هەروەها خەڵووزی بەردین ڕێژەی 120.4 ملیار تۆن و 50.1 ملیار تۆن خەڵووزی شیاو بۆ چێشتلێنانە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین