قەیرانی وزە بەرهەمهێنانی چـــــا کەمدەکاتەوە ئابووری جیهان

نووچەنێت

کێلگەکانی بەرهەمهێنانی چا لە وڵاتی هیندستان بۆ هەر 1.125 کیلۆ گرام پێویستی بە 1 کیلۆگرام خەڵووز هەیە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی خەڵووز لە 133 دۆلار بۆ 260 دۆلار بۆ هەر هەزار تۆنێک، بووە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی چا لە وڵاتی هیندستان.

هەڵکشانی نرخەکانی وزە و خەڵووز، تەنیا کاریگەری لەسەر ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا دروست نەکردووە، بەڵک و هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی بەربوومی چا لە وڵاتی هیندستان.

نرخەکانی خەڵووز لە بازاڕەکانی هیندستان لە 133.3 دۆلار بۆ هەر تۆنێک بۆ زیاتر لە 260 دۆلار بەرزبوونەوە، ئەمەیش بووە هۆی هۆشداری لەلایەن دەستەی بەرهەمهێنانی چا لە هیندستان، بە تایبەت لە ویلایەتەکانی ئاسام و ویلایەتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات.

لەو بارەیەوە، دەستەی بەرهەمهێنانی  چا، داوا لە وەزارەتی بازرگان و پیشەسازی هیندستان دەکات، خەڵووزی پێویست بۆ کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی چا دابین بکەن، ئەگەر نا ناتوانن لە بەرهەمهێنانی چا بەردەوام بن.

بي كي بوتاتشارجی سەرۆکی دەستەی بەرهەمهێنانی چا لە هیندستان وتی"  ویلایەتەکانی باکووری ڕۆژهەلاتی هیندستان، رێژەی ٪80ــی چای هیندستان بەرهەمدەهێنن، ئەو کیڵگانە بۆ پیشەسازی بەرهەمێنانی چا، پشت بە پێدانی پینەی کارەبایی دەبەستن، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی گاز و خەڵووز، کێشەی بۆ کاری پینەکردنی کێلگەکان دروستکردووە".

هەروەها وتیشی" ئەو کێڵگانە بۆ بەرهەمهێنانی چا بە ڕێژەی ٪70 پشت بە خەڵووز دەبەستن، بۆیە هەر 1.125 کیلۆگرام چا پێویستی بە کیلۆگرامێک خەڵووز هەیە".

بوتاتشارجی ئەوەیشی زیاد کرد" بەرهەمهێنانی خەڵووز بە هۆی گرانی نرخەوە لە ویلایەتی ئاسام وەستاوە، ئەمەیش بۆتە هۆی ئەوە لە مانگی رابڕدوو تەنیا 263 بۆ 265 ملیۆن کیلۆگرام لەو ناوجانە بەرهەم بهێنیت و ئەگەر ئەم قەیرانە بەردەوام بێت، جووتیاران ناچارن، بەرهەمهێنانی چا بوەستێنن".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین