راپۆتێکی ئاژانسی وزەی ئەمریکا بازاڕەکانی وزەی تووشی شۆک کرد ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئاژانسی وزەی ئەمریکا لە دوو راپۆرتدا بازاڕەکانی وزەی تووشی شۆک کردووە، بە تایبەت لەبەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خەلووز بە ڕێژەی ٪22 و هاوکات بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی شلی ئەمریکا لە یەک کاتدا

ئاژانسی وزەی ئەمریکا لەبارەی دواین سیاسەت و ئامارەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی کارەبا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکدا ئاژانسی EIAـی ئەمریکادا هاتووە، بە هۆی گرانبوونی نرخەکانی وزە و گازی سروشتی بە تایبەتی، خواستی بەرهەمهێنەرەکانی کارەبا بۆ وزەی خەڵووز زیاد دەکات و تا ساڵی 2022 ئەو رێژەیە دادەبەزیت.

گرانبوونی نرخی گازی سروشتی لە بازارەکانی ئەمریکادا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد، ئەمەیش بووە هۆی زیادبوونی خواستی سەر خەڵووز بە رێژەی ٪22 بەراورد بە ساڵی 2020.

بەکاربردنی ئەو ئاستە بەرزەی خەڵووز لە بەرهەمهێنانی کارەبای ئەمریکادا بەراورد بە ساڵی 2014 بەرزترین ئاستە، بە تایبەت دوای ڕاگەیاندنی سیاسەتی سفر کاربۆنی لە لایەن ئیدارەی جۆ بایدن، بۆ وازهێنان لە وزەی کاربۆنی و بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە و دۆستی ژینگە.

بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتەی ئاژسنی وزەی ئەمریکا، بازارەکانی وزەی تووشی شۆک کرد، چونکە لە هەفەتەی رابردوو، ئاژانسی وزەی ئەمریکا لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە کە ئاستی بەرهەمهێنانی گازی ئەمریکا تا کۆتای ساڵی 2021 ، ئاستی بەرهەمهێنانی گازی شلی ئەمریکا زیاد دەکات، دوای ئەوەی بەهۆی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا ئاستی بەرهەمهێنان دابەزیبوو.

بەڵام لە بەرامبەردا ئاستی خواست یان بەکاربردن لە هەمان ماوەدا کەمتر دەبێتەوە بەراورد بە چارەگی سێیەمی ساڵی 2021.

لە راپۆرتەکەی ئاژانسی وزەی ئەمریکادا هاتووە، ئاستی بەرهەمهێنانی گازی شلی ئەمریکا بۆ 92.55 ملیار پێ سیجا بەرزدەبیتەوە، بەڵام ئەو رێژەیە لە سالی 2022 زیاتر دەکات دەگات بە 96.41 ملیار پی سێجا. ئەم هەڵكشانەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی ئەمریکا لە مێژووی ئەو وڵاتە بەرزترین ئاستە، بە تایبەت دوای ئەوەی بە هۆی پەتای کۆرۆناوە، ئاستی ئەو وزەیە لە 91.49 ملیار پێ سێجا مایەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەو دوو راپۆرتە ئاستەنگ و تەنگژە دەخاتە بەردەم کۆربەندی COP26ـــی تایبەت بە گۆرانی کەشوهەوا کە بریار وایە کەمتر لە دوو هەفتەی تر بەڕیوە بچێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین