"هه‌رێمى كوردستانى باكوورى سووریا" ئایا یاساى قه‌یسه‌ر له به‌دیهێنانى خه‌ونى هه‌سه‌ده به‌شدار ده‌بێت؟
نوچه‌نێت
كورد پێیوایه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر نموونه‌یه‌كی زۆر گونجاوتره له نموونه‌كانی تر‌ى حكومڕانی كه لێكه‌وته‌ى جه‌نگی سووریا‌ن. له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی پاڵپشتی ئه‌مریكا بۆیان، له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆت وبه‌ندانه‌ی كه یاسای قه‌یسه‌ر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د ده‌یسه‌پێنێ، پرسیاره كۆنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت: ئایا كورد ده‌توانێ پرۆژه‌یه‌كى خۆڕێبه‌رى هه‌بێت كه بتوانێ له ئاینده‌ى سووریا خۆى جێگیر بكات و وه‌به‌رهێنانى بیانى رابكێشێت، كه دیمه‌یشق ناتوانێ ئه‌مه بكات؟
هه‌موو كورد وه‌ك نموونه‌یه‌كى خوازراو سه‌یرى هه‌رێمى كوردستان عێراق ده‌كه‌ن
ناوچه‌ى ئازاد... كۆڵه‌گه‌یه‌كى ئابوورى ماڵى كوردى جێگیر ده‌كات
حیكمه‌ت حه‌بیب جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردن له ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات "مه‌سه‌ده" كه باڵی سیاسی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته "هه‌سه‌ده" له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری كوردی له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئاشكرای ده‌كات، ئاینده‌ى ئه‌و ناوچانه‌ی له‌بن ده‌ستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر دان له قۆناغی داهاتوو ئه‌رێنیه، ده‌كرێت بكرێته خاڵی راكێشانی وه‌به‌رهێنان. ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی سووریا.
دوای (10) ساڵ جه‌نگى له سووریا قسه‌كانی حه‌بیب بۆ چاودێرانی دۆخی سووریا نالۆژیكیه، به تایبه‌تى تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رییه‌كى سیاسى بوونى نییه، به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار له (مه‌سه‌ده) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، له قۆناغى داهاتوو پاڵپشتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه به تایبه‌ت له لایه‌نه مرۆییه‌كه‌وه.
حه‌بیب له لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌ری (حه‌ل نێت) ئه‌و پاڵپشتییه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، گوایه بۆ سووككردنی لێكه‌وته‌كانی یاسای قه‌یسه‌ر ده‌بێت له سه‌رانسه‌رى سووریا، به ئامانجی ئه‌وه‌ى ناوچه‌ی ئیداره‌ى خۆسه‌ر بكرێته پانتاییه‌ك بۆ راكێشانی كۆمپانیا تایبه‌ت و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. دواتریش گه‌شه‌پێدانى تێدا ئه‌نجام بدرێت بۆئه‌وه‌ى له قۆناغى داهاتوودا ببێته ناوكى چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌ى سووریا.
ی
اسى قه‌یسه‌ر "سیزه‌ر" بریتییه له كۆمه‌ڵێك سزاى ئابوورى ئه‌مریكى بنه‌ماكانى رژێمى سووریا به ئامانج ده‌گرێت له‌گه‌ڵ پاڵپشته ئێرانى و رووس و هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێك، كه راسته‌خۆ پاڵپشتى رژێمه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ هاتنی ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مریكا بۆ كۆشكی سپی به سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن، تیمى نوێى دیپلۆماسی بۆ كاركردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سووریا، چه‌ندان هه‌ڵوێستى پاڵپشتى بۆ كورد نواند. به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ بوونى برێت ماكگۆرك له پۆستى رێكخه‌رى كاروباره‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا. دانانى ماكگۆرك كاردانه‌وه‌ى ئه‌رینى له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى ئیداره‌ى خۆسه‌ر و زۆربه‌ى لایه‌نه سیاسیه كوردییه‌كان دروستكرد.
له مانگی ئایاری (2020) به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌كرد، تێیدا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كرد، چاوبخشێننه‌وه به لێكه‌وته‌كانی یاسای قه‌یسه‌ر كه به‌سه‌ر رژێمى سووریا چه‌سپێندراوه، چونكه شوێنه‌واری نه‌رێنی به‌سه‌ر ناوچه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر هه‌یه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ى. به‌گوێره‌ى به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌ش ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئامانجی سزاكانی ئه‌مریكانى كه ده‌یه‌وێ رژێم ناچارى قبوڵكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له سووریا بكات.
ئه‌مریكا جیا له پاڵپشتى سیاسى و سه‌ربازى
هاوكارییه مرۆیى و ئابوورییه‌كانى بۆ رۆژئاواى كوردستان زیاد ده‌كات
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فوڕات له دۆسیه‌ی سوریا رۆڵێكى گرنگی هه‌یه، گرنگترینیان رووبه‌ره فراوانه جوگرافییه‌كه‌یه‌تى، كه سێیه‌كی رووبه‌ڕی سووریا پێكده‌هێنێت. ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانه سروشتییه‌كانی وه‌ك نه‌وت و گاز و سامانی كشتوكاڵی، نزیكه‌ی 90% نه‌وتی سووریا و 45% گازی سووریا و 65% گه‌نم له‌و ناوچه‌یه به‌رهه‌م دێت. هه‌روه‌ها دوو گرنگترین به‌نداوى سووریا كه به‌نداوى فورات و به‌نداوى تشرینه ده‌كه‌ونه ئه‌و ناوچیه. ئه‌م زانیارییانه له توێژینه‌وه‌یه‌ك هاتووه كه سوقرات عه‌لۆ توێژه‌رى سیاسى و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌نته‌رى جه‌زیره بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كان بڵاوى كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ى جوگرافى ناوچه‌كه ستراتیژییه: له باكووره‌وه هاوسنووره له‌گه‌ڵ توركیا، له رۆژهه‌ڵاته‌وه له‌گه‌ڵ عێراق، له لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌و رێگه‌یه‌ى پێدا تێده‌په‌ڕێت كه ئێران له رێگه‌ى عێراق و سووریاوه به لبنان ده‌گه‌ینێ.
ئه‌و پێدراوانه به‌شدارن له به‌رده‌وامی پاڵپشتی ئاشكرای ئه‌مریكا بۆ كورده‌كان، بۆیه پێشبینیكراو بوو پاڵپشتى ئه‌مریكا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ته‌نیا پاڵپشتی سه‌ربازی نه‌بێت، به‌ڵكو له قۆناغی داهاتوو پاڵپشتی سیاسی و ئابووریش بگرێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌یش له‌لایه‌ن د‌یڤید بروانشتاین جێگرى نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریكا بۆ سووریا دووپاتى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه كاتێك له مانگی نیسانی (2021) گوتى وڵاته‌كه‌ى له‌ڕووى سیاسى و ئابوورییه‌وه پاڵپشتى ئیداره‌ى خۆسه‌ر ده‌كات.
ئایا ناوچه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر ئه‌و بایه‌خه‌ى پێده‌درێت؟ ئایا رژێمى سووریا ناچاره مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات؟ له‌به‌ر ئه‌وه نا كه ئه‌سه‌د به قه‌یسره‌وه گه‌مارۆ دراوه، به‌ڵكو به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێكى تر‌ى نییه، به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت رژێمى سووریا هیچ ده‌روازه‌یه‌كى وشكانى كراوه‌ى له ئێستا نییه، له‌گه‌ڵ لبنان نه‌بێت، دواى ئه‌وه‌ى ئوردن سنوورى له‌گه‌ڵ كرده‌وه دواتر ماوه‌ى ساڵێك زیاتره جارێكى تر داخراوه‌ته‌وه.
كورد ئه‌و بۆڕه نه‌وتانه‌یه ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌ردارى نابێت
ئیداره‌ى خۆسه‌ر هه‌لى به‌كارهێنانى ئه‌و سامانه‌ى قۆزتۆته‌وه كه له ناوچه‌كه‌ى هه‌یه، به تایبه‌تى له كاتێكدا كه رژێمى سووریا به هۆى سزاكانى یاساى قه‌یسه‌ره‌وه له ته‌نگژه دایه، ئه‌و سامانه ساڵانه زیاتر له 155 ملیار لیره به گه‌نجینه‌ى خۆسه‌ر ده‌دات، كه ده‌كاته نزیكه‌ى 62 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى، ئه‌مه‌یش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئیداره‌ى خۆسه‌ر مافى فرۆشتنى نه‌وتى وڵاتى به‌خۆى داوه، كه ده‌ستى به‌سه‌ر زۆربه‌ى داگرتووه.
قه‌یرانی سووته‌مه‌نی ناوچه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سووریا له به‌رژه‌وه‌ندی كورد دایه، كه تا ئێستا ناتوانن نه‌وت به رێگه‌ی یاسایی بفرۆشن، بۆیه ده‌بێت به رژێمى بفرۆشن یان به بازرگانه سوورییه‌كان. قه‌یرانه‌كه وایكردووه رژێم هه‌ر هه‌لێك بقۆزێته‌وه بۆئه‌وه‌ى پێداویستییه نه‌وتییه‌كانى دابین بكات، كۆشش بكات بۆئه‌وه‌ى به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده بكات سووته‌مه‌نى ناوچه‌كانى دابین بكات.
به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسێك له به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر بۆ ماڵپه‌ڕی (مۆنیتۆر) له مانگی نیسانی (2021) ده‌سه‌ڵاتی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رێككه‌وتن بۆ دابینكردنی نه‌وتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سووریا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری هه‌فتانه (200) ته‌نكه‌ر نه‌وت بۆ ده‌سه‌ڵاتی سووریا بگوازێته‌وه، هه‌ر ته‌نكه‌رێك بڕی (25 بۆ 230 تۆن) ده‌بێت، نرخی ته‌نكه‌ره‌كان به‌گوێره‌ی جۆری نه‌وته‌كه‌یه، كه له نێوان (3240 بۆ 3960) دۆلاره.
كۆمپانیای قاترجی گواستنه‌وه‌ی ته‌نكه‌ره‌كانی له ئه‌ستۆ گرتووه، خاوه‌ندارێتی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حوسام قاترجی كه پیاوى كار و ئه‌ندامی په‌رله‌مانى سووریایه. له‌گه‌ڵ سه‌پاندنى باجى تێپه‌ڕبوون به‌رێژه‌ى 30% به‌هاى كه‌لوپه‌كان، به‌سه‌ر ئه‌و باره بازرگانیانه‌ى كه ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى رژێمه‌وه بۆ ناوچه‌كانى ژێر ئیداره‌ى خۆسه‌ر ده‌چن.
ئه‌و رێكخستنه به ره‌زامه‌ندی ناراسته‌وخۆى ئه‌مریكا بووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای (دێلتا كرینیست ئینێرجی) له مانگی ئابی (2020) رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده واژۆ كرد، بۆ به‌گه‌ڕخستنی بیره نه‌وتیه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆ پاڵاوتنی نه‌وتی خاو، یاخود گواستنه‌وه‌ی له رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌كانه‌وه به‌ره‌و رۆژئاوا بۆ پاڵاوگه‌كانی حومس، كه یه‌كێكه له‌و دوو پاڵاوگه‌یه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سووریادان. ئه‌وه‌ش ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی كه لیندسی گراهام سیناتۆری ئه‌مریكی كردوویه‌تى، گراهام ده‌ڵێ، "له‌و بڕوایه‌دام له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات نزیك بووینه‌وه له پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان. بۆ زامنكردنى ئه‌وه‌ى ئه‌م هێزه به داهاته‌كه بگات، نه‌وه‌ك ئێران و رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د".
ئایا یاریكه‌ران له سووریا رێگه به سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی كوردی ده‌ده‌ن؟
توركیا دژى وه‌به‌رهێنانى رۆژئاواى كوردستان ده‌وه‌ستێته‌وه
رووسیایش دژایه‌تى ناكات
كورد گره‌و له‌سه‌ر پێدراوه‌كانى پێشوو ده‌كات، ئه‌و وایان لێده‌كات رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ملكه‌چ بكه‌ن، به‌وه‌ى دانپێدانیێكى ناڕاسته‌وخۆ یان ئاشكرا به بوونیان له لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه بستێنن و پرۆژه‌ى خۆڕێبه‌رى ته‌واو بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستانى عێراق روویدا، ئه‌وه‌یان به‌لاى زۆربه‌ى كوردانى سووریایه‌وه نموونه‌یه.
له سه‌ره‌تای شۆڕشی سووریا پارتی یه‌كێتی دیموكراتی سووریا "په‌یه‌ده". لقی سووریای پارتی كرێكارانی كوردستان ره‌تی كرده‌وه بچێته پاڵ هێزه‌كانی شۆڕش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورد له‌و وڵاته ئازاری زۆریان به ده‌ست رژێمى سووریا چه‌شتووه. هاوكارى په‌یه‌ده له (2012) له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د گه‌یشته پله‌یه‌ك كه هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سووریا له ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا بكشێنه‌وه له كه زۆرینه كوردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و حزبه، ئه‌وه‌ش هه‌لی بۆ ره‌خساندنى قه‌واره‌یه‌كى نیمچه سه‌ربه‌خۆى له‌و شوێنانه دروست كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری خۆی له جه‌نگی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د به دوور گرت، كه ئه‌و رژێمه له (2015)وه پشتی به هاوكاری رووسی و ئێرانی به‌ستووه، بۆ وه‌رگێڕانى ئاراسته‌ى جه‌نگه‌كه به به‌رژوه‌ندى خۆى. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش جه‌نگ دژی داعش و پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كورد وایكرد هێزه كوردییه‌كه ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر سێیه‌كى خاكى سووریا هه‌بێت. ئه‌مه به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى سه‌نته‌رى كارینگى بۆ ئاشتى نێوده‌وڵه‌تى.
دكتۆ حوسام عایش پسپۆڕی كاروباری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له سووریا وچه‌ند وڵاتێكى تر له قسه‌كانى بۆ (ساسه‌پۆست) باسى له‌وه كرد، له‌وانه‌یه گه‌یشتنه تێگه‌یشتنێكى ناراسته‌وخۆ و رانه‌گه‌یێندراو له‌نێوان رژێمى سووریا و ئیدارى خۆسه‌ر رووبدات، بێ دانپێنانى فه‌رمى به بارودۆخى ئیدارى خۆسه‌ر، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی وه‌به‌رهێنان و رۆڵی ئه‌رێنییه‌كه‌ى له دووباره گێڕانه‌وه‌ی دۆخی ئابووری سووریا بۆ به‌ر له‌و قه‌یرانه، به تایبه‌ت بارودۆخى ئێستا ئیداره‌ی خۆسه‌ر ئێستا ئه‌و مه‌ترسیه ئابوورییانه كه‌م ده‌كاته‌وه، كه ده‌كرێت روووبه‌ڕووى رژێمى سووریا ببنه‌وه.
هه‌رچه‌نده پاڵپشتى ئه‌مریكا بۆ كورده‌كان به گره‌نتییه‌ك داده‌نرێت له به‌رانیه‌ر توركیا، كه ئه‌وان به رێكخراوێكى تیرۆریستى ده‌زانێ وئه‌مه‌یش هه‌میشه ده‌یانكات به ئامانجى توركیا، عایش به دوورى نازانێ توركیا دژى ئه‌و وه‌به‌رهێنانه بوه‌ستێته‌وه، چونكه به جۆرێك له پاڵپشتى ئابوورى داه‌زانێ بۆ ئیداره‌ى خۆسه‌ر، كه زیاتر سه‌ربه‌خۆى ده‌كات بۆ رووبه‌ڕوووبوونه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره.
عایش پێی وایه به پێچه‌وانه‌ی توركیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌یسه‌ر ده‌چێت، به سووككردنی مه‌رجه‌كان یاساكه له ناوچه‌كانی تری ناوخۆی سووریا، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د كه ئۆپۆزسیۆنی تێدایه، بۆ دروستكردنی نموونه‌یه‌كی سه‌ركوتووى ئابووری و وه‌به‌رهێنان، به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ناوچه‌كه.
له (17)ی حوزه‌یرانی (2020) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشوازی له‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان پارته‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی كرد، كه هه‌نگاوی سه‌ره‌تایه بۆ یه‌كخستنی كورده‌كان، عایش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت، "ئه‌و ئیداره‌یه‌ی ئه‌مریكا، یاخود ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌گشتی، له‌وانه‌یه له داهاتوو وه‌به‌رهێنان له‌و ناوچانه بكات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كورده‌كان ده‌ستكه‌وتی زیاتر ببێت، نزیك ببنه‌وه له ئۆتۆنۆمیه‌كی سنووردار. فشار له رژێمى سووریا بكرێت پاڵپشتی داواكارییه‌كانی كورد بكات له باكووری سووریا".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی رووسیا بۆ رێگه‌دانی كورد بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنان بۆ ناوچه‌كانیان و قۆستنه‌وه‌ی یاسای قه‌یسه‌ر دژی ده‌سه‌ڵاتی سووریا، مونز زوعبی پیاوی كاری سووریا بۆ(ساسه پۆست)ى روونكردووه‌ته‌وه، " له‌و قۆناغه‌ی ئێستا ناكرێت رووسیا دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیمه‌شق بوه‌ستێته‌وه چونكه سووریا نقومی دۆخێكى ئابووری قوڕس بووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا رووسیا دژایه‌تی كورد نابێت، هه‌ر چه‌نده هه‌وڵه‌كانی مۆسكۆ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى كورد له واشنتن تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه".
بۆ نموونه له كۆتایی ساڵی رابردوو سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاند، "به‌رپرسانی ئه‌مریكا رێگرن له گفتوگۆی نێوان كورد و سووریا". شایانی باسه كرملین پارتی كرێكارانی به رێكخراوێكی تیرۆرستی دانه‌ناوه، له مانگی شوباتی 2016 یه‌كێتی دیموكراتی نوسینگه‌ی له مۆسكۆ هه‌یه (مۆسكۆ خۆی داوای ده‌سته‌به‌كردنی ئه‌و پێویستانه‌ی كورد ده‌كات له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری سووریا، له‌گه‌ڵ پێدانی ده‌سه‌ڵات به ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر هه‌موو خاكی سووریا له رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه) له‌گه‌ڵ دواخستنی ئه‌و كاره بۆ داهاتوو، ده‌ستیش پێناكات تا ئه‌و كاته‌ى جه‌نگه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنى سووریا كه توركیا پاڵپشتی ده‌كات له باكوورى رۆژئاواى سووریا به كۆتا نێت. ئه‌مه له ئێستادا ئاسۆیه‌ك له به‌رده‌م كورد ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گره‌وى كارتى یاساى قه‌یسه‌ر ببه‌نه‌وه و خۆیان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه بسه‌پێنن.
سه‌رچاوه: ساسه پۆست
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment