ماڵپەڕی پۆلەتیکۆ: پێنتاگۆن ئامادەیە بۆ هێرشکردنە سەر کوبا و چاوەروانی بڕیاری ترەمپە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هەڕەشەکانی ئەمەریکا بۆ هێرشکردنە سەر کوبا بەردەوامە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی پۆلەتیکۆ ئاشکرای کردووە، پێنتاگۆن ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ گەماڕۆدانی کوبا و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی سەرۆکی ئەمەریکایە.

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/5/28) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، لەکاتێکدا ئەمەریکا ململانێکانی لەگەڵ ئێران بەردەوامە، هەڕەشەی هێرشی سەربازیی و گەماڕۆدانی کەرتی وزەی کوبا دەکات، ماڵپەری پۆلەتیکۆ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا بەمەبەستی هێرشکردنە سەر کوبا هێز و چەکێکی زۆری لە چەند ناوچەیەک بڵاوکردۆتەوە بۆ هێرشکردنە سەر کوبا و تەنیا چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکایە.

ئەو ماڵپەڕە تیشکی خستۆتە سەر ئەوەش، ئەمەریکا هێزی تایبەتی هێرشبەری سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری یوئێس ئێس نیمیتزى لە ناوچەکە ئامادەیە، هەرچەندە ئەمەریکا هێرشی بۆ سەر ئێران ئەنجام داوە، بەڵام هێزەکانی لە کەناراوەکانی کاریبی کەم نەکردۆتەوە. هاوکات پێنتاگۆن چەند مانگێکە خەریکی ئامادەکاریە و سەرباز و چەکی پێویستی جێگرکردووە بۆ هێرشکردن.

لەبەرامبەردا حکومەتی کوبا بە چڕی دەستیکردووە بە ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشەی ئەمەریکا، هاوکات  بەرپرسانی کوبا هەڕەشە و ئەگەری هێرشی پێنتانگۆن ئیدانە دەکەن و بە پێشێلکاری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ناودەبەن. لەوبارەیەوە برۆنۆ ڕۆدریگێز پاریلا وەزیری دەرەوەی کۆبا دەڵێت، هەوڵی ئەمەریکا بۆ هێرشکردنە سەرمان ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی تێکدەدات، هەر کەسێک بڕیاری هێرشکردن بۆ سەر وڵاتەکەمان دەدات هاوبەشی تاوانی جەنەگە و ناوی دەچێتە مێژوو.

جێگەی باسە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند، دوای "دۆسیەی ئێران"، واشنتن دەچێتە سەر دۆسیەی کوبا، کوبا چیرۆکێکی جیاوازە، چەندان ساڵە بە شێوەیەکی خراپ بەڕێوە دەبرێت، دوای ئێرانیش سەیری ئەو دۆسیەیە دەکەین. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین