ئایا بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران كۆتایی دێت؟
نوچەنێت
نووسینی: جۆن بۆڵتن
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
دوای نزیكەی دوو مانگ لە دیپلۆماسییەت لە نێوان واشنتن و تاران، تاوەكوو ئێستا روون نییە كەی ئاگربەستێكی درێژخایەن دەبینین، یاخود كەی گەرووی هورمز دەكرێتەوە؟ لێدوانەكانی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە دۆخی دانوستاندنەكان، رێككەوتنەكە نزیكە، یان دوورە، مەرجەكانی رێككەوتن چین، وەك چینیەكان دەڵێن، تەقاندنی مووشەكی بەتاڵە..
لە كرۆكدا ئێمە تەنیا خاوەن لێدوانی ناتەواوین، زۆربەی لێدوانەكانی تاران واشنتن دژ بەیەكن، دزەكردنی سەرچاوەكانیان ناديارە، بۆیە دڵنیابوونەوە لە متمانەپێكردنیان قوورسە، پێشبینیكردن لەو كەشە بە مەترسییەكان دەوردراوە، بەڵام من لە رێككەوتنێكی خراپ لە لایەن ئەمەریكا و ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداو دەترسم، دۆناڵد ترەمپ بە روونی دەیەوێت دەرفەتی راگەیاندنی سەركەوتنی بۆ بڕەخسێت، دوور لەو ململانێیە هەنگاو بنێت، كەس نازانێت جڵەوی بڕیار لە تاران بەدەست كێیە، بەڵام ئەوەی دیارە ئەندامە توندڕەوەكان لە سوپای پاسداران لە پێگەی زاڵن.
سووربوونی ترەمپ بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، پەیوەستە بە سیاسەتی ناوەخۆوە، نەك بەپشبەستن بێت شیكاریی ستراتیژیی كە پەیوەست بێت بە خواستەكانی ئاسایشی نەتەوەیی، بەراورد بە پێش جەنگ نرخی نەوت لە جیهان تاوەكو ئێستا بەرزە، نرخی سووتەمەنی لە ئەمەریكا بەرزە، لەگەڵی تێچووی خواردن و كاڵای بەكاربردن لەسەر هاووڵاتیانی ئاسایی ئەمەریكی بەرزبۆتەوە، دۆخی نادڵنیایی ئابووریی بۆتە پرسێكی سەرەكی، نەیارە سیاسییەكانی ترەمپ وەبەرهێنانی لەسەر دەكەن، دڵەڕاوكێی كۆمارییەكان لەناو كۆنگرێس بۆ لەدەستدانی كۆنترۆڵی كۆنگرێس بە ئەگەریشەوە لە ئەنجوومەنی پیرانیش زیادی كردووە، كە بڕیارە هەڵبژاردنەكانی نیوەی دووەم لە مانگی تشرینی دووەم بەڕێوە بچێت.
ترەمپیش بە ئاشكرا دەڵێت، گوێ بە بەرزبوونەوەی نرخ نادەم، بەڵام كەسیش نییە ئەو لێدوانانەی بە جددی وەربگرێت، بە تایبەتیش سوورە لەسەر ئەوەی نایەوێت وەك كەسێك دەركەوێت رێككەوتنێكی خراپ دەكات، لەترسی تێچووی سیاسی ناخۆیی.
لەكۆتاییدا متمانەی خۆی بە تواناكانی بۆ بە"بازاڕكردنی" تا رێككەوتنی خراپ بۆ دەنگدەرانی پاڵی دەنێت بۆ ئەو بڕوایەی، كە توانای سەركێشیكردنی بۆ قبووڵكردنی مەرجە دوور لە ئایدییەكان هەیە، دان بەو كێشانە دانانێت، بەڵكو سەركەوتن رادەگەینێت، تاوەكو خێرا هەوڵ بدات بۆ دۆسیەكانی دیكە بگوازێتەوە.
بەڵام مەترسییەكان بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا دەكرێت زۆر گەورە بن. لەوەش گرنگتر، كەس پێی وانییە درێژكردنەوەی ئاگربەست ــ كە تەوەری هەر ڕێككەوتنێكی نزیكە ــ هیچ چارەسەرێك بۆ ئەو كێشەیەی گرنگتر پێشكەش بكات: بەرنامەی چەكی ئەتۆمی ئێران. هەروەها، هیچ كام لە دوو لایەنەكە باسی بەرنامەكانی تاران بۆ مووشەكە بالیستییەكان و درۆن، یان پاڵپشتیكردنی گرووپە چەكدارەكانی وەك حیزبوڵڵا، حەماس و حوسییەكان، و هەروەها سەركوتكردنی گەلی ئێران ناكەن. لەگەڵ ئەوەشدا، سەبارەت بە دانوستاندنەكان زانیارییە دزەپێكراوەكانی ئاماژە بەوە دەكەن، هاوكات لەگەڵ كۆتاییهێنان بە گەمارۆكانی واشنتن لەسەر گواستنەوەی دەریایی ئێران گەرووی هورمز بەبێ مەرج دەكرێتەوە، بەڵام جێبەجێكردنی بە قسەكردن زۆر ئاسانترە لەوەی بە كردەوە بكرێت.
لەوەش گرنگتر تەنانەت ئەگەر ئێران وەك پێش جەنگ، بە تەواوی رێگە بە هاتووچۆی دەریایی نێودەوڵەتی لە كەنداو و گەرووی هورمز بدات، هێشتا مەترسی گەورە دەمینێت هەڕەشە لەسەر سەقامگیریی درێژمەودا دەكات.
نیمچە دڵنیاییەك هەیە كە تاران لە پرسی هاتووچۆی دەریاریی لە رووی دیپلۆماسییەوە سەركەوتوو دەبێت، چونكە ئەمەریكا ترسی لە بەكارهێنانی هێز بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز و پارێزگاریی لە كەنداو هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا سوپای پاسداران دووبارە توانا سەربازییە وێرانكراوەكانی بنیاد دەنێتەوە، بە دڵنیایی دەست بە چاندنەوەی مین دەكاتەوە، هەنگاوەكانی بە زیادكردنەوەی تواناكانی زیاد دەكات تاوەكوو لە داهاتوو سەرلەنوێ توانای داخستنی گەرووی هورمزی هەبێت.
تەنیا چارەسەركردنی دیپلۆماسی بۆ رێگری لە هەوڵەكانی تاران بۆ بنیادنەوەی تواناكانی لەسەر كردنەوە و داخستنی گەرووی هورمز هەركات حەز بكات، پێویستە وەك خاوەندارییەتیەی لە لایەن وڵاتانی كەنداو بە تەواوی رەت بكرێتەوە، چونكە ئەو خاوەندارییەتەی ئێران بۆ گەرووی هورمز بە تەواوی ئێران بەكردەیی بەسەر ئەو ناوچەیە باڵادەست دەكات، كاتێكیش ئەو دەنگە گۆشەگیرانەی ناو ئیدارەی ترەمپ لە كەمكردنەوەی هەندێك بنكەی ئەمەریكی لە بەشی عەرەبی كەنداو سەركەوتن، یاخود دەستبەداری بەشێك یان هەمووی بوون، ئەو كات دۆخەكە خراپتر دەبێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیندیپندت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment