تورکیا رەتى دەکاتەوە رێککەوتنى هەناردەى نەوتى کەرکوک لەگەڵ عێراق نوێ بکاتەوە
نوچەنێت
ئەمرۆ سێشەممە (2026/6/16) رۆژنامەى (شەرقولئەوسەت) بڵاوى کردەوە، بەرپرسێکى باڵاى تورکیا جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، تورکیا بە مەرجەکانى پێشوو رەوانەکردنى نەوتى کەرکوک بە رێگەى بەندەرى جیهان نوێ ناکاتەوە، کە لە (27)ى مانگى تەمووزى ئەمساڵ کۆتایی دێت.
لەم بارەیەوە ئاژانسى بلۆمبێرگ بڵاوى کردەوە، تورکیا فشار دەکات بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى تواناى ئەو هێڵانەى لە رێگەى عێراقەوە بە خاکى وڵاتەکەى تێدەپەڕێت، بۆ ئەوەى کار لەسەر فراوانکردنیان بکات، تاوەکوو بیگەیێنتە ملیۆنێک و (500) هەزار بەرمیلى رۆژانە، کە ئێستا رۆژانە لە (180) هەزار بەرمیل تێناپەڕێت.
لەو گەڕە قورسەى دانوستاندنەکان ئەنقەرە هەوڵى گەیشتن بە رێککەوتنێکى ستراتیژى درێژمەودا دەدات، کە لە نێوان (5 بۆ 10) ساڵ بێت، چەند خاڵێکى پابەندى لەخۆى بگرێت، لەسەر عێراق فەرزى بکات باجى قەرەبوو لەبەرانبەر هەر وزەیەک بدات، کە بەکارنەهێندرێت، یاخود بە درێژایى ماوەى ئەو گرێبەستە بە فیڕۆ بدرێت.
ئەو بەرەو پێشچوونە بۆ داڕشتنەوەى دۆسیەى هەناردەى نەوتى عێراقە لە رێگەى دەروازەى باکوور، بەپرسێکى باڵاى تورکیا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئەگەر دانووستاندنەکان بگەنە بنبەست و هەردوولا نەتوانن پێش کۆتایى مانگى داهاتوو رەشنووسێکی نوێ ئامادە بکەن، تورکیا داوا دەکات دەستبەجێ هەناردەى نەوت بە بۆڕییەکانى رابگرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارى کۆتایی ئەو دۆسیەیە لە دەستى ڕەجەب تەیب ئەردۆعان، سەرۆک کۆمارى تورکیایە.
ئەو رێککەوتنە لە ساڵى (1973) لەنێوان عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنى نەوت لە رێگەى بۆری کەرکووک – جەیهان کە ئێستا رۆژانە واژۆ کراوە، کە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوتى لە رێگەیەوە هەناردە دەکرێت، رێککەوتنە لە کۆتایی مانگى داهاتوو کۆتایی دێت.
لەدوای ساڵی 2003 ئەم رێكکەوتنە دەستكاریی كرا و بەم جۆرەى لێهات، عێراق لە بەرامبەر هەر بەرمیلێکدا (70) سەنت باج دەدات، ئەگەر بڕی هەناردەكراو لە (400) هەزار بەرمیل زیاتر بێت، یەک دۆلار و (12سەنتیش دەدات ئەگەر بڕەكە لە (200) هەزار كەمتر بێت.


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment