ئێران بۆ بەرهەمهێنانی گاز، پشت بە کۆماپانیایە ناوخۆییەکان دەبەستێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

حکوومەتی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی گاز لە گەورەتین کێڵگەی گازی وڵاتەکەی، مۆڵەتی کارکردنی بەخشیە کۆمپانیای “پترۆباس”ـی ئێرانی، دوای ئەوەی لەگەڵ کۆمپانیایە هیندیەکان نەگەیشتنە ڕێککەوتن.

ماڵپەری فەرمی “شانا” کە تایبەتە بە وەزارەتی نەوتی ئێران، ڕێککەوتنی حکوومەتی ئێران و کۆمپانیای پترۆباسی ئێرانی بە بڕی 1.78 ملیار دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی 28ملیۆن مەتر سیێجات رۆژانە بۆ ماوەی 5 ساڵ بڵاوکردەوە.

ئەم رێککەوتنە کاری بەرهەمهێنانی کێلگە گازییەکانی کەنار دەریا دەگرێتەوە، لەوانە کێڵگە گازییەکانی فەرزاد بی، کە خاوەن 500 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتیە.

ئەم ڕێککەوتنەی ئێران لە کاتێکدایە، کۆمپانیاییە هیندیەکان بە تایبەت کۆنستریۆمی هیندی، لە دانووسانی بەردەوام دابوون بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ حکوومەتی ئێران، بەڵام سزا ئابووریەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هەروەها ناکۆکی حکومەتی ئێران و هیندستان لە پرسەکانی نرخ و بەرهەمهێنای گاز، بووە هۆی لەدەستدانی ئەو رێککەوتنە لە لایان کۆمپانیایە هیندیەکان و پشت بەستی ئێران بە کۆمپانیاییە ناوخۆییەکان لە بەرهەمهێنانی گازدا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین