گازپرۆم: تورکیا دووەم کڕیاری گازی ڕووسیایە ئابووری جیهان
کۆمپانیای گازپرۆمی رووسیا، تورکیای بە دووەمین کڕیاری گازی ڕووسیا دەستنیشانکرد، دوای ئەوەی ئاستی هاوردەکردنی گازی رووسیا لە بازارەکانی تورکیا بە رێژەی ٪107 بەرزبوویەوە بۆ زیاتر لە 7.8 ملیار مەتر سێجا.

نوچەنێت

کۆمپانیای گازپرۆمی رووسیا ڕایگەیاند، تورکیا دووەم کڕیاری سەرەکی گازی سروشتی ڕووسیا بووە لە چارەگی یەکەمی 2021ـدا، دوای ئەوەی ڕێژەی هاوردەکردنی گازی ڕووسیا بۆ وڵاتی تورکیا بە ڕێژەی ٪107 بۆ زیاتر لە 7.8ملیار مەتر سێجا بەرزبوویەوە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە لە ساڵی 2020ـدا، دوای ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، تورکیا لە ڕیزبەندی سێ یەمی هاوردەکارانی گازی سروشتی ڕووسیا بوو.

ئاستی هەناردەکردنی کۆمپانیای گازپرۆم لە چارەگی یەکەمی ساڵی 2021ـدا بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بۆ زیاتر لە 15.5 ملیار مەتر سێجا بەرزبۆتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە هەناردەکردنی رووسیا بۆ وڵاتی ئیتاڵیا بە رێژەی ٪13 بۆ 4.6 ملیار مەتر سێجا زیادیکردووە.

سەبارەت بە هەناردەکردنی گازی رووسیا بۆ بازارەکانی وڵاتی چین، لە چوار مانگی سەرەتایی ساڵی 2021، ئاستی هەناردەکردنی گازی ڕووسیا لە 720 ملیۆن مەتر سێجا، بۆ زیاتر لە 2.6 ملیار مەتر سیجا بەرزبۆتەوە، ئەمەیش بە واتایی بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکردن دێت بە ڕێژەی ٪200 بەراورد بە ساڵی 2020.

هاوکات ڕێژەی هەناردەکردنی گازی ڕووسی بۆ کۆمارە کۆنەکانی یەکێتی سۆڤیەت بە رێژەی ٪30 بەرزبۆتەوە و گەیشتووە بە 52.6 ملیار مەتر سێجا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین