ژماره‌كان به‌رژوه‌ندى توركیا و ئیسرائیل ئاشكرا ده‌كه‌ن شیکاری

نوچه‌نێت

ساڵانێكى زۆرە پەیوەندییەكانى نێوان ئیسرائیل و توركیا پرەنسیپى" جیاكردنەوەى ئابوورى لە سیاسەت" پەیڕەو دەكەن، تا ئێستا ئاڵۆزییەكانى نێوان ئیسرائیل و توركیا بەردەوامە، بە پێچەوانەى ئەو ئاڵۆزیانە، لە چوار مانگى رابردووى ئەمساڵ ژمارە فه‌رمییه‌كانى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و هەماهەنگى ئابوورى نێوان هەردوو گەیشتۆتە ئاستێكى بەرز.

ئەوەش ئەو هاوكێشەیە پشتڕاست دەكاتەوە، كە پێویستە لێدوانە سیاسیە "توندەكان" یاخود "نەرمەكان" نەبنە بەربەست لەبەردەم قەبارەى بازرگانى نێوان دوو دەوڵەتى دیاریكراو.
سەبارەت بەو دۆخەى ئێستا،  تا ئێستا روون نییە ڕووداوەكانى ئەو دواییەى سەرخاكى فەڵەستین كاریگەرى لەسەر پەیوەندى ئابوورى توركیا و ئیسرائیل دەبێت، یاخود نا، بە تایبەت ئەنقەڕە لە بانگێشتكردنى  یۆڤاڵ شتاینیتزى وەزیرى وزەى ئیسرائیلى  بۆ بەشدارى لە "كۆڕبەندى ئەنتاڵیاى دیپلۆماسى" كە بڕیارە لە مانگى حوزەیرانى داهاتوو ببەسترێت پاشگەزبۆوە.

لە (١١)ى مانگى ئایارى ئەمساڵ راگەیاندنەكانى نزیك لە حكومەتى توركیا باسیان لە هەڵوەشاندنەوەى بانگێشتكردنى وەزیرى وزەى ئیسرائیلى كرد، بەهۆى پێشێلكارییەكانى ئەو دوایەى ئیسرائیل دژ بە فەڵەستینیەكان.
هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆكى توركیاش رەخنەى توندى لە ئیسرائیل گرت رایگەیاند" ئەوان بە ئەندازەیەك بكوژن، تەنانەت منداڵى پێنج ساڵ و شەش ساڵیش دەكوژن، تەنیا خوێنڕشتن تێریان دەكات"

دەیەیەك لە" تێكچوونى نێوانیان"

بەهۆى هێرشە سەربازییەكانى ئیسرائیل لە (٢٠٠٨) بۆسەر كەرتى غەزە، پەیوەندى نێوان ئیسرائیل و توركیا تێكچووە، گەیشتۆتە ئاستى پچڕان، ئەوەش زیاتر دواى مانۆڕە سەربازییەكانى ئیسرائیل (كەشتى جەنگى) لە مانگى ئایارى (٢٠١٢)، كە كوژرانى (١٠) چالاكوانى توركیاى لێكەوتەوە، لەلایەن كۆماندۆى ئیسرائیلى.
لە كاردانەوەى ئەو رووداوە توركیا باڵیۆزى ئیسرائیلى رەوانەى وڵاتەكەى كردەوە، دواى ئەوەى پوختەى راپۆرتى نەتەوە یەكگرتووەكان ئیسرائیلى بە ئەندازەیەكى زۆر بێبەریكرد، توركیا هاوكارى سەربازى لەگەڵ ئیسرائیل هەڵپەسارد، هەروەها هەردوو وڵات ئاڵۆگۆڕى زانیارى هەواڵگرى و مەشقى سەربازى هاوبەشیان كۆتایى پێهێنا.

لە (٢٠١٦) توركیا دەستپێكردنەوەى پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانى لەگەڵ ئیسرائیل راگەیاند، لەو كاتەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختى سەر ئەنجامدانى رێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل كردەوە، رایگەیاند" پەیوەندییە ئابوورییەكان باشدەبنەوە".
دواى دوو ساڵ لە راگەیاندنى دەستپێكردنەوەى پەیوەندییەكان بەهۆى هەڵوێستى توركیا بەرانبەر هێرشە سەربازییەكانى ئیسرائیل لە غزە، سەرلەنوێ پەیوەندییەكانیان ئاڵۆزبۆوە.
لە چەند مانگى رابردوودا بەرپرسانى توركیا چەند لێدوانیكیان دا بۆ دەستپێكردنەوەى پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانى نێوان هەردوو وڵات، بەڵام هیچ لێدوانێكى رەسمى لەو بارەیەوە نەبوو، هەنگاوێكشى بۆ نەندرا، ئێستاش بەهۆى رووداوەكانى كەرتى غەزە بەبرپرسانى توركیا لێدوانى دژ بە ئیسرائیل دەدەن.

بەزمانى ژمارەكان

داتا رەسمیەكانى هەناردەكردنى پەیمانگەى ئامارى توركى(TUIK) و كۆمەڵەى هەناردەكارانى توركیا و بانكى ناوەندى(CBRT)  جەخت لەسەربەردەوامى پەیوەندى ئابوورى و قەبارەى ئاڵۆگۆڕى نێوان توركیا و ئیسرائیل دەكەنەوە، بە پێچەوانەوە قەبارەكەى زیاد دەكات، هەروەها لە بەرانبەریش دا قەبارەى وەبەرهێنانى دوولایەنە لە هەردوو وڵات زیادى كردووە. 
لە (٢٠٢٠) هەناردەى توركیا بۆ ئیسرائیل بەبەهاى ٤,٧ ملیار دۆلاربوو، ئەو ژمارەیە لە پلەى كۆتایى ئەو نۆ دەوڵەتەیە كە توركیا زۆرترین كاڵاى بۆ هەناردەكردوون.

لە چوار مانگى یەكەمى (٢٠٢١) هەناردەكردنى توركیا بۆ ئیسرائیل گەیشتۆتە یەك ملیار و ٨٥١ ملیۆن دۆلار، ئەوەش یەكسانە بە زیادبوونى  رێژەى ٣٥% بە بەراورد بە هەمان ماوەى ساڵى رابردوو، لەو ماوەیە دەوڵەتى ئیسرائیل هاتۆتە پلەى هەشتەم لە سەر ئاستى ئەو وڵاتانەى كاڵاى توركى هاوردە دەكەن.

بەر لە (١٠) ساڵ (لە ساڵى ٢٠١١) هەناردەى توركیا بۆ ئیسرائیل بەبڕى ٢,٤ ملیار دۆلار بوو، ئیسرائیل لە پلەى (١٧)ى وڵاتانى هاوردەى كاڵا توركییەكان بوو. لە (٢٠٠٢) كاتێك پارتى دادوگەشەپێدان گەیشتە دەسەڵات بەهاى هەناردەكردنى ساڵانە دەگەیشتە ٨٥٠ ملیۆن دۆلار، ئەو ژمارەیە لە ماوەى (١٨) ساڵ ٤,٥ زیادیكردووە.

توركیا چوارەم دەوڵەتى هاوردەكارى كه‌لوپه‌لى ئیسرائیله‌

لە (٢٠٢٠) ئاستى هاوردەكردنى توركیا لە ئیسرائیل گەیشتە ١.٥ ملیار دۆلار، بەگوێرەى ئەو ژمارانەى ماڵپەڕى (حوڕە) دەستى كەوتووە" قەبارەى ئابوورى نێوان ئیسرائیل و توركیا لە (٢٠٢٠) بڕەكەى ٦,٢ ملیار دۆلار بووە".
بەگوێرەى هەناردەكردنى ئیسرائیل لە (٢٠٢٠) توركیا پلەى چوارەمى هەبووە بە رێژەى ٦,٢%، دواى چین و ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا و ئەڵمانیا.

چیمەنتۆ و ئاسن

هەناردەكردنى توركیا بۆ ئیسرائیل تەنیا چەند كاڵایەكى دیاریكراو نییە، بەڵكو هەریەك لە چیمەنتۆ و ئاسن و جلوبەرگ و بارهەڵگرى وشكانى و دەریایى و ئاسمانى دەگرێتەوە، ئەوە جگە لە بەرهەمەكانى سیڕامیك و شووشە و مادەى سەرەكی دروستكردنیان، كە چیمەنتۆیە.
ئیبراهیم سینان ئاكى سەرۆكى دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان (DEİK)، لە لێدوانەكانى هەشتى ئەو مانگە جەختى لەسەر ئەوە كردەوە" لە چوار مانگى سەرەتاى (٢٠٢١) هەناردەكردنى لە ئیسرائیلەوە بۆ توركیا ٨٥% بەرهەمى كشتوكاڵی بوو، لە ٤٩% بەرهەمى پیشەسازى كیمیاویی بوو.
لە هەمان كات رەوانەكردنى توركیا بۆ ئیسرائیل  بەرێژەى ٣١% بوو لە هەمان ماوە، لە لێدوانێكى نیچمە رەسمى لە هەشتى مانگى ئایارى (٢٠٢١) رەوانەكردنى وشكانى و دەریایى بەرێژەى ٦٢% دابەزیوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەى بەوە كردوە، كە" لە ٢٢% بەرهەمەكانى چیمەنتۆ و چپس و سیرامیك و شووشە" لە چوارچێوەى پێداوى یستى بیناسازى زیادى كردوو" بە پشتبەستن بە داتاكانى وەزارەتى بازرگانى توركیا و كۆمەڵەى هەناردەكارانى توركیا "لە (٢٠٢١) ئیسرائیل لە پلەى یەكەمە لە هەناردەكردنى پیشەسازى ئاسن توركیا" 
داتاكانى دەست ماڵپەڕى (حورە)كەوتوون ئەوە روون دەكەنەوە" چوار مانگى یەكەمى (٢٠٢١)هەناردەكردنى پیشەسازى مادە ئاسنیەكان لە توركیا بەهاكەى ٥.٥ملیار دۆلار بوو، ئیسرائیل لە پلەى یەكەمى ئەو كڕیارانە بووە، بە بەهاى ٣٨٩.٥ ملیۆن دۆلار.
هەر لەو ماوەیە لە مانگى كانوونى دووەمى ٢٠٢١ تا مانگى نیسان هەناردەكردنى ئەو كەرتە بۆ ئیسرائیل بە رێژەى ٣٨,٥%  بە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو ژمارەكەى دەگاتە ئەو ژمارەى پێشتر باسكرا، كە ٣٨٩.٥ ملیۆن دۆلار بوو.

ئەوە لە كاتێدایە هەناردەكردنى مادە كیمیاوییەكان بەهاكەى ٥.٥ ملیۆن دۆلار بوو بۆ ئیسرائیل، جلوبەرگ بەهاكەى ٣٥٩ ملیۆن دۆلار بوو، پێداویستیەكانى ناو ماڵ بەهاكەى ٣١٠ ملیۆن دۆلار بوو، لە پاڵ ئەوانەش چیمەنتۆ بەهاكەى ٢٨٣ ملیۆن دۆلاربوو.

وەبەرهێنانى ئیسرائیل لە ناو توركیا:

بەگوێرەى داتاكانى بانكى ناوەندى(CBRT) وەبەرهێنانە راستەوخۆكانى ئیسرائیل لە ناو توركیا لە كۆتایى (٢٠١٩) بڕه‌كەى گەیشتە ٧٧٠ ملیۆن دۆلار، ئەو ژمارەیە لە ساڵى (٢٠١٠(  زیاتر بوو، بڕى وەبەرهێنانى كۆمپانیا ئیسرائییلیەكان لە توركیا ئه‌و كات ٩٩٧ ملیۆن دۆلار بوو.

هەمان ژمارەى باسكراو لە (٢٠٠٢) كاتێك پارتى دادوگەشەپێدان فەرمانڕەوایى دەسەڵاتى وەرگرت بڕى ٤٩ ملیۆن دۆلار بوو، ئەو رێژەیە لە ٢٠٠٥ دابەزى گەیشتە ١١ ملیۆن دۆلار، لە (٢٠١٠) گەیشتە ٩٩٧ ملیۆن دۆلار، لە (٢٠١٧) ملیارێك دۆلارى تێپەڕاند.
لە بەرانبەردا بەهاى وەبەرهێنانى راستەوخۆ، كە هاووڵاتیانى توركیا لە ئیسرائیل كاردەكەن لە (٢٠١٩) گەیشتۆتە ١٠٥ ملیۆن دۆلار، ئەوە لە كاتێدایە ئەو ژمارەیە لە (٢٠٠٢) سفر بوو، لە (٢٠١٠) تەنیا سێ ملیۆن دۆلار بوو. 
بە گوێرە راپۆرتە تازەكانى راگەیاندنى توركیا لەوانە رۆژنامەى"سۆزكۆ"ى ئۆپۆزسیۆن رایدەگەینێت" كۆمپانیا توركییەكان رۆڵى گەورە دەبینن لە وەبەرهێنانى كەرتى تایبەت لە ئیسرائیل"
لە لایەكى ترەوە گەشتیارانى ئیسرائیلى بۆ توركیا ژمارەى پێوانەییان شكاندوە، لە (٢٠١٩) ٥٦٩ هەزار گەشتیارى ئیسرائیلى سەردانى توركیایان كردوە، ئەو ژمارەیە لە (٢٠٠٨) ٥٥٨ گەشتیار بوو، لە ٢٠١١ دابەزى گەیشتە ٧٩ هەزار گەشتیار، لە (٢٠١٦) گەیشتەوە ٢٩٣ هەزار گەشتیار.
بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەى پەتاى كۆڕۆنا لە جیهان ژمارەى گەشتیارانى ئیسرائیلى دابەزییوە، بە تایبەت دواى ئەوەى وەزارەتى تەندروستى ئیسرائیلى هۆشدارى دا لە گەشتكردنى هاووڵاتیانى وڵاتەكەى بۆ توركیا و هندستان و بەڕازیل و ئۆكرانیا و ئیسیوبیا و مەكسیك و باشوورى ئەفریقیا دا، بەهۆى بەزبوونەوەى رێژەى تووشبوون بەو پەتایە.

لە چینەوە بۆ توركیا

دواى بڵاوبوونەوەى پەتاى كۆڕۆنا جووڵەى بازرگانى لە نێوان ژمارەیەك وڵات وەستا، ئەوەش پاڵى بە ئیسرائیلەوە نا لە هەندێك بوارى بازرگانى ئاڕاستەى لە چینەوە بگۆڕێت بۆ توركیا، بەگوێرەى لێدوانى ئیبراهیم سینان ئەك سەرۆكى ئەنجومەنى پەیوەندییە بازرگانییەكانى دەرەوە (DEIK) كە لە هەشتى ئەو مانگە بۆ ئاژانسى"ئەنادۆڵ"ى توركى رایگەیاند" دواى بڵاوبوونەوەى پەتاى كۆڕۆنا لە چین پیاوانى كارى ئیسرائیلى روویان لە توركیا، كە بەهۆى نزیكى جوگرافى و باشى كاڵاكان بە نرخێكى گونجاو ئاڵۆگۆڕیان دەكرد.

ئەو بەرپرسەى توركیا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە لە مانگى كانوونى دووەم تا مانگى ئازارى (٢٠٢١) ئاستى هەناردەكردنى توركیا بۆ ئیسرائیل لە بەراورد بە هەمان بەرەوارى(٢٠١٩)  بەرێژەى ٤,٩% زیادیكردبوو. ئەو بەرپرسەى توركیا ئاماژەى بەوە كرد لە قۆناغى دواى پەتاى كۆڕۆنا پەیوەندى بازرگانى نێوان ئیسرائیل و توركیا بەرەو باشبوون چوو، قەبارەى بازرگانیمان زیادى كردبوو.
ئاماژەى بەوەشكرد "هێڵى ئاسمانى توركیا(THY) كە كۆمپانیایەكى فرۆكەوانییە، زۆرترین گەشتە ئاسمانییەكانى بۆ ئیسرائیلە"هەروەها راشیگەیاند" لە ماوەى بڵاوبوونەوەى پەتاى كۆڕۆرنا زیانێكى زۆر بە داهاتى گەشتیارى و بەرهەمە بازرگانیەكانمان كەوت كە زۆربەى كڕیاڕەكانى گەشتیاران بوون.
هەر لە درێژەى قسەكانى ئاماژەى بەوە كردە لە كاتى بڵاوبوونەوەى پەتاى كۆڕۆنا كەرتى بیناسازى لە ئیسرائیل نەوەستا، بۆیە داواكارى پێداویستى بینسازى لە زیادبوون بوو.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌
 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین