نه‌تانیاهۆ : فڕۆكه‌ى ئێران له‌ عێراق یان سووریاوه‌  هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر ئیسرائیل عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئۆفیر جێندڵمان گوته‌بێژى بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ئاشكراى ده‌كات، نه‌تانیاهۆ له‌گه‌ڵ هایكۆ ماس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌ته‌وه‌، پێى راگه‌یاندووه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانى ئیسرائیل هێرشێكى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى ئێرانیان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ عێراق یان سووریاوه‌ هاتووه‌.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ى ئایار ئۆفیر جێندڵمان گوته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ئاشكراى كردووه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هایكۆ ماس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌ته‌وه‌ و باسى ئه‌و فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌ى كردووه‌ كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر ئیسرائیل.

به‌گوێره‌ى ئه‌و لێدوانه‌ى ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ جێندڵمان ده‌ڵێ، "نه‌تانیاهۆ پاشماوه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى ئێرانى به‌ هایكۆ ماس نیشان داوه‌ و كه‌ له‌ عێراق یان سووریاوه‌ هێرشى كردووه‌ته‌وه‌ سه‌ر سنوورى نێوان ئیسرائیل و ئوردن به‌ڵام تێكشكاوه‌".

نه‌تانیاهۆ جیا له‌وه‌ ئێرانى به‌وه‌ تۆمه‌تباركردووه‌ كه‌ ژێرخانى تیرۆر له‌ غه‌زه‌ به‌هێز ده‌كات. هایكۆ ماس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیایش دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ سه‌ردانى ئیسرائیلى كردووه‌ تا پاڵپشتى  وڵاته‌كه‌ى به‌ ئیسرائیل بگه‌ینێ و هاوكات داواى راگرتنى هێرشه‌كانى له‌ هه‌ردوو لا كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین