ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئازەربایجان دابەزی ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەگوێرەی ئامارەکانی لێژنەی حکوومەتی ئازەربایجان، ئاستی هەناردەکردنی وزەی ئازەربایجان لە رێگەی بۆریە هێڵی باکو - تەبلیس -جەیهان لە چوار مانگی سەرەتایی ساڵی 2021، بە رێژەی ٪12 کەمیکردووە.

هێڵی باکو - تەبلیس -جەیهان بە سنووری وڵاتانی جورجیا و تورکیا تێپەر دەبێت  و نەوتی ئازەربایجان و تیشراج و جوناشلی دەگوازێتەوە بۆ بازارەکان و لە لایان کۆمپانیای بریتش پتریلۆم"BP" بەرێوەدەبردرێت و، لە چارەگی یەکەمی ئەم ساڵدا، ئاستی هەناردەکردنی بۆ 9.1 ملیۆن تەن نەوت دابەزیووە.

لە چارەگی یەکەمی ساڵی 2021، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئازەربایجان بۆ بازارەکان 11.9 ملیۆن تەن نەوت بووە، ڕێژەی ٪76.1ـی لە ڕێگەی بۆریە هێڵی باکو - تەبلیس - جەیهانەوە گواستراوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین