تۆتاڵی فەرەنسی ڕێککەوتنی لەگەڵ هیندستان واژووکرد ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی و ArcelorMittal Nippon Steelـی هیندستان بۆ هاوردەکردنی 500 هەزار تەن گازی سروشتی  تا ساڵی 2026 ڕێککەوتنیان واژووکرد.

ئامانجی هیندستان لەو ڕێککەوتنە، بەکاربردنی گازی سروشتییە لە بەرهەمهێنانی ویستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و پیشەسازی ستیلە، بە تایبەت لە ناوچەی هەزیرای ویلەتی گوجاراتی هیندستان

وڵاتی هیندستان بە یەکێک لە وڵاتە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنی ڕێژەی کاربۆنی دژ بە ژینگە دادەنرێت، چونکە زۆربەی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا پشت بە خەڵووز دەبەستن، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم رێککەوتنە ببێتە هۆی زیادبوونی خواستی هیندستان بۆ گازی سروشتی.

لەو بارەیەوە جێگری سەرۆکی کۆمپانیای تۆتاڵ “تومال موريس”،  ووتی" شادوومانین بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ArcelorMittal Nippon Steel کاردەکەین، بۆ دابینکردنی خواستی وڵاتی هیندستان لە گازی سروشتی، و هەنگاوە گرنگەکانی وڵاتی هیندستان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن و بەکاربردنی زیاتری گازی سروشتی تا ساڵی 2030 بەرز دەنرخێنین".

هەروەها ووتی" هاوردەکردنی گازی سروشتی بۆ وڵاتی هیندستان فاکتەرێکی گرنگ دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆنی دژ بە ژینگە و، کۆمپانیای تۆتاڵ لە هەوڵی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ستراتیژیەتی هیندستان و کەمکردنەوەی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە لەو وڵاتە"

کۆمپانیای تۆتاڵ، دووەم گەورە کۆمپانیای کەرتی تایبەتی جیهانە، کە خاوەنی زیاتر لە 05 ملیۆن تۆن گازی سروشتییە لە بازارەکانی جیهان، و پشکەکانی ئەو کۆمپانیاییە فەرەنسیە ڕێژەی ٪10 کۆی گازی سروشتی جیهان لە بازارەکان پێکدەهێنیت. لە کارە سەرەکییەکانی کۆمپانای تۆتاڵ، بە بازارکردنی گازی سروشتیە لە سەرجەم بازارەکانی جیهان، هەروەها پاراستنی بەرژەوەندیە ستارتیژییەکانیەتی لە ئەنگۆلا و ئوستراڵیا، وئیماڕات و نێجیریا و نەرویج و عەمان و ڕووسیا و قەتەڕ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین