هیندستان ٪50ــی خەڵووزی وڵاتەکەی لە ڕووسیا هاوردە دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

حکوومەتی هیندستان بە سەرپەرشتی  سەرۆک وەزیران ناریندا مودی، ڕێککەوتنێکی تازەی لەگەڵ وڵاتی رووسیا بۆ هاوردەکردنی ٪50ــی خەڵووزی بەکاربردووی هیندستان واژوو کرد.

هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا هیندستان توانیویەتی لە ڕێگەی پیشەسازی ستیلەوە، پشتن بەستنی بە خەڵووز کەمبکاتەوە، بەڵام بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی بازرگانی نێوان وڵاتان، هیندستان پشت بە هاوردەکردنی سەرچاوەی جودای ماددە گرنگەکان دەبەستێت، بە تایبەت هاوردەکردنی کاڵای ڕووسی، چونکە نزیکی جوگرافیای وڵاتی ڕووسیا بە راورد بە وڵاتانی تر تێچووی گواستنەوەی کەمترە، جگە لەوەی نرخی کاڵای ڕووسیا کەمترە لە نرخی کاڵای وڵاتی تر.

لەو بارەیەوە ئەندامی دەستەی کارێگری کۆمپانیای Jindal Steel & Power GSBL، رایگەیاند" ئەو رێککەوتنە تازەیەی نێوان هیندستان و رووسیا، بە پاڵپشتیەکی گرنگی هیندستان دادەنرێت بۆ بازارەکانی خەلووزی کۆکی ڕووسیا، چونکە بو گوێرەی ڕێککەوتنەکە، هیندستان ڕێژەی ٪50ــی خەڵووزی کۆک لە ڕووسیا هاوردە دەکات، ئەمەیش بە واتای ڕاگرتنی هاوسەنگی دێت بەراورد بە ئاڵووگۆڕی بازرگانی هیندستان و وڵاتانی تر".

ئەم رێککەوتنەی هیندستان و ڕووسیا لە کاتێکدایە، حکومەتی نیودلهی، بۆ پڕکردنەوەی  خواستی ناوخۆیی، ڕێژەی ٪85ــی خەڵووزی کۆک لە وڵاتانی تر هاوردە دەکات، هاوکات ئەو رێککەوتنە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پشت بەستنی هیندستان بە هاوردەکردنی خەڵووزی کۆک لە ئەمریکا و ئوسترالیاو  کەنەدا و ئەفریقیا.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین