ئۆپێک هێرش دەکاتە سەر ئاژانسی وزەی جیهانی ئابووری جیهان
دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتی ئاژانسی وزەی جیهانی لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی کاربۆن، ڕێکخراوی ئۆپێک، دیدگای ئاژانسی وزەی رەتکردەوە و بە مەترسی لەسەر بازارەکانی نەوت و ئاستی خواستی جیهان بۆ وزە پێناس کرد

نوچەنێت

 بڵاوبوونەوەی دیدگای ئاژانسی وزەی جیهانی بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کاربۆن و پەیرەوکردنی سیاسەتی سفڕ کاربۆنی تا ساڵی 2030، کاردانەوە و نارەزایی جودای بەدوای خۆیدا هێنا.

ڕێکخراوی هەناردەکاری نەوت “ئۆپێک” لە کاردانەوەی بۆ راپۆرتی ئاژانسی وزەی جیهانی ڕایگەیاند" سیناریۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن کە لە راپۆرتەکەیاندا هاتووە، دەکرێت لێکەوتەی نێگەتیڤ لەسەر بازارەکانی وزە دروست بکات، ئەمەش پێچەوانەی ڕاپۆرتەکانی تری ئاژانسی وزەی جیهانین کە بڵاوکراونەتەوە".

ئەم کارادنەوەی ڕێکخراوی ئۆپێک لە لایەن بەشی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ڕێکخراوەکە، کە بەرپرسە لە ڕێژەی ٪80ـی یەدەگی نەوتی جیهان، بڵاوکرایەوە و وەڵامی دیدگای ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی وزەی جیهانی دایەوە.

لە بەیاننامەی بەشی توێژینەوەی ڕێکخراوی ئۆپێکدا هاتووە، هەوڵ و بانگەشەکانی ئاژانسی وزەی جیهانی بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنانی نەوت وگازو خەڵووز، پێچەوانەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی ئاژانسی وزەی جیهانیە لە 2021ـدا، و دەبێتە هۆی دروستکردنی ناسەقامگیریەکی ترسناک لەسەر بازارەکانی وزەی جیهانی. هەروەها دووپاتی کردەوە، کە کاریگەری ئەو دیدگایە بۆ پلانی پرۆژەکان و ئاستی خواست مەترستیدارە.

دوای ئاسایبوونەوەی ڕێژەیی بازاڕەکانی جیهان دوای لێکەوتەکانی کۆرۆنا لەسەر کەرتی وزەی جیهانی، ڕێکخراوی ئۆپێک پێشبینی هەڵکشانی ئاستی خواستی جیهانی بۆ وزە دەکات تا ساڵی 2030، لەو بارەیەوە ووتی" خەونی نەهێشتنی کاربۆن لە ژینگەی جیهان بە دڵنیاییەوە کار دەکاتە سەر پرۆژەکانی وەبەرهێنانی نەوت وگاز، بە تایبەت کە بەشێکی زۆری کۆمپانیایە جێبەجێکارەکانی ئەو پرۆژانە پەیڕەوەی سیاسەت وستراتیژی ئاژانسی وزەی جیهانی دەکەن". ئەمە لە کاتێکدایە کە دیدگای وڵاتانی تازە پێگەیشتوو بۆ وزەی سەوز، دیار و روون نیە، چونکە پێوسیتی بە پاڵپشتیەکی بەهێزی دارایی هەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە.

هەروەها ووتی" بێ هاوکاری وڵاتە زلهێزەکان و ئابووری پێشکەوتووەکان، وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان ناتوانن رێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆن کەمبکەنەوە و بگەن بە ئامانجی وزەی جیهانی تا ساڵی 2050".

ئەم کاردانەوە جیهانیانە لە کاتێکدان، کە دوێنی ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی جیهانی لەبارەی وەستاندنی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی نەوت گاز لە پێناو کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی گازی کاربۆن بڵاو کرایەوە، کاردانەوەی جودای بەدوای خۆیدا هێنا. بە جۆرێک وڵاتە سەرەککیەکانی ئاسیا، پەیڕوەکردنی سیاسەتی ئاژانسی وزەی جیهانی رەتکردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین