عێراق بۆ 20 پێگە، بۆ وێستگە ئەتۆمییەکان دیاری دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

عێراق بۆ بەرهەمهێننای وزەی ئەتۆمی ڕێگەپێدراو، 20 ناوچە و شوێن دیاریدەکات، ئامانجی سەرەکی عێراق لەو هەنگاوە، بەرهەمێنانی کارەبایە لە وزەی ئەتۆم و کەمکردنەوەی کورتهێنانی وزەی کارەبایە کە رێژەیەکەی زیاتر لە 10 مێگاوات کارەبایە.

بۆ ئەم مەبەستە بڕیار وایە لە لێژنەی نیشتمانی تایبەت بەو بوارە 20 شوێنی باشترین بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە دەستنیشان بکەن.

لەو بارەیەوە سەرۆکی دەستەی سەرچاوە گرگرتووەکان بە ئاژانسی “سەباح"ـی راگەیاندووە، کە لە ڕێگەی بەرنامەی  ArcGis، دەستکراوە بە دیاریکردنی 20 شوێن بۆ بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی ڕیگەپێدراو، دواتر ئەو شوێنانە دابەشدەکرێن بەسەر 5 شوێنی جودا، تا لە کۆتاییدا 2 شوێنی هەڵدەبژێردرێن، کە یەکێکیان دەبێتە شوێنی سەرەکی، ئەویتریان وەک جێگرەوە بەکاردێت.

ئەو هەوڵانەی حکوومەتی عێراق لە کاتێکدایە، بۆ نەهێشتنی کێشەی کارەبا، هەوڵی فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەدات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین