پەرلەمانی ئەورووپا ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ولاتی چین سڕ کرد ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئەندامانی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا، ڕێککەوتنی بازرگانی نێوان ئەورووپا و وڵاتی چینی ڕەتکردەوە، هۆکاری ئەو بڕیارەش دەگەرێتەوە بۆ سزایییەکانی چین بەرامبەر بە بەشێک لە ئەندامانی یەکێتی ئەورووپا.

بە گوێرەی بڕیاری پەرلەمان، کە لەلایان 599 ئەندام پەرەلامن دەنگی لەسەر درا" پێویستە وڵاتی چین، سزاییەکانی هەڵبگرێت، بەرلەوەی کار لەسەر ڕێککەوتنە بازرگانییەکە بکرێت".

لەو بارەیەوە سەرۆکی لێژنەی بازرگانی لە پەرلەمانی ئەورووپا ووتی"ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ولاتی چین سڕ کراوە، و تاوەک و چین سزاییەکانی لەسەر ئەندام پەرلەمانەکان هەڵنەگڕیت، ڕێککەوتنەکە پەسەند ناکرێت".

ئەم بڕیارەی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا لە کاتێکدایە، لە کۆاتییەکانی ساڵی ڕابردوو، ڕێککەوتنی بازرگانی حەوت ساڵە لە نێوان وڵاتی چین و یەکێتی ئەورووپا واژووکرا

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین