ئێران سێ پرۆژەی نوێ ڕادەگەیەنێت ئابووری جیهان
سەڕەڕای سزاییە ئابووریە بەردەوامەکانی سەر ئێران، حکوومەتی ئێران بەردەوامە لە کارکردن لە پەرەپێدان بە کەرتی نەوت وگاز

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن رۆحانی، سێ پرۆژەی نوێ ی لە ناوچەکانی بوشەهر و خوزستان و باشوور و باشووری وڵاتی بە گوژمەی ملیاردێک و 304 ملیۆن دۆلار ڕایگەیاند.

رۆحانی لە میانەی کۆبوونەوەیەکی ئەلکترۆنی ڕایگەیاند" حکوومەتی ئێران لە ساڵی ڕابردووە وە لە 17 پرۆژەی نوێی پترۆکیمیاوی کاری کردووە"

ئەم پرۆژە نوێ یانەی حکوومەتی ئێران لە کاتێدان، کە سزاییە ئابووریەکانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سەر ئێران بەردەوامن. لەو بارەیەوە وەزیری نەوتی ءێران “بێجان زەنگەنە” ووتی" ئەگەر سزاییە ئابووریەکانی ئەمریکا  و بێ بەشکردنی ئێران لە مامەڵە دراوە بیانییەکان نەبان، ئێستا ئاستی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی وڵاتەکەمان دوو هێندە دەبوون".

هەروەها وەزیری نەوتی ءئێران س پرۆژەی نوێی سولاتەکەی لە بواری پترۆکیمیاوی نەوت و وزە  بە هوژمەی زیاتر لە ملیاردێک و340 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی ڕاگەیاندن.

بێجان زەنگەنە، ووتیشی" ئەو پرۆژانە بەشێکیان دەکەونە  شاری مەسجد سلێمان لە پارێزگای خوزستان، کەتایبەتن بە بەرهەمهێنانی ماددەی یۆریا ئەمۆنیا، کە لە توانای دایە ساڵانە زیاتر لە 760 هەزار تۆن بەرهەمبهێنێت بە گوژمەی زیاتر لە 850 ملیۆن دۆلار.

هەروەها کارکردنی کارگەی سەبلان بۆ بەرهەمهێنانی گازی میسانۆل لە شاری عەسلەویەی ی سەر بە پارێزگای بوشەهر، بە گوژمەی زیاتر لە 406 ملیۆن دۆلارە، بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە 410 ملیۆن تەن گازی میسانۆلی ساڵانە.

سەبارەت بە پرۆژەی سێیەم کە لە لایان کۆمپانیایی “ئەریا” جێبەجێدەکرێت، بڕیار وایە لە ساڵی 2027 دەست بکات بە بەرهەمهێنان، بە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمی نەوت و پترۆکیمیاوییەکانی ئێران ، بە جۆرێک ئاستی بەرهەمهێننانی نەوت وگاز بۆ زیاتر لە 133 ملیۆن تەن بە بەهای 37 ملیار دۆلار بەرزدەکاتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین