له هه‌ژاریى عێراق ریزبه‌ندى 80 ى له سه‌ر ئاستى دنیا هه‌یه
نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى گۆڤارى گڵۆباڵ فاینانس عێراق له هه‌ژاریى له‌سه‌ر ئاستى دنیا له ریزبه‌ندى 80 و له سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى له ریزبه‌ندى شه‌شه‌مه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ى ئایار ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق پوخته‌ى راپۆرتێكى گۆڤارى گڵۆباڵ فاینانسى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ریزبه‌ندى وڵاتان له هه‌ژاریى دیارى ده‌كات.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه عێراق له كۆى 194 وڵات له پله‌ى 80 یه، به به‌راورد به ساڵى رابردوو 30 پله له هه‌ژاریى پێشكه‌وتووه، چونكه له ساڵى 2020 له پله‌ى 110 بوو.
له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بیش عێراق له ریزبه‌ندى شه‌شه‌مه، له دواى سوماڵ و یه‌مه‌ن و سوودان و لیبیا و مه‌غریب دێت.
له راپۆرته‌كه ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه كه داهاتى تاكه‌كه‌س له كۆبه‌رهه‌مى ناوخۆ پێوه‌رێكى سه‌ره‌كى بووه له نووسنى راپۆرته‌كه له‌گه‌ڵ ئاستى هه‌ڵاوسان.
له‌سه‌ر ئاستى دنیایش بۆرۆندى به هه‌ژارترین وڵات دانراوه و له دوایى ئه‌ویش باشوورى سوودان و سۆماڵ دێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment