نرخی نەوت دەگات بە 80 دۆلار ئابووری جیهان

نوچەنێت

ناوەندی گۆلدمان ساکس پێشبینی دەکات نرخی نەوت تا کۆتاییەکانی ساڵ بگات بە 80 دۆلار، هەرچەندە ئەمریکا و ئێران بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی.، ئەم پێشبینیانەی ناوەندە ئەمریکیەکە لە کاتێکدایە هێشتا بازارەکانی جیهان بەدەست کەمی خواستەوە دەناڵینن.

هەروەها گۆڵدمان ساکس لە بەیاننامەکەدا دەڵێت" پێشبینیە نادیارەکان بۆ تووشبوانی کۆرۆنا، کار دەکەنە سەر ئاستی خواست و بەرزبوونەوەی نرخەکان، جگە لەوەی ئەگەرەکانی ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا لە تەمووزی داهاتوودا ڕێگر نین لە گەیشتنی نرخی نەوت بە 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک"

هەفتەی ڕابردوو بەهۆی لێدوانێکی سەرۆکی ئێران لە سەر خواستی لادانی سزاییە ئابووریەکانی ئێران لە لایان ئەمریکاوە نرخی نەوتی دابەزی، بەڵام گۆڵدمان ساکس پێشبینی دەکات بەرزبوونەوەی ئاستی خواستی بە 4.6 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە تا کۆتاییەکانی ساڵی 2021، نرخی نەوت بە بەرزی بهێڵێتەوە، بە تایبەت لە بازارەکانی ئاسیا و ئەمریکای لاتین.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین