داهاتی نەوتی سعوودیە  تەنیا لە مانگێکدا ملیار 14 دۆلارە ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئاستی هەناردەکردنی نەوتی سعوودیە لە ئاداری 2021ـدا بە رێژەی ٪75 بۆ زیاتر لە 13.95 ملیار دۆلار بەرزبۆتەوە.

دەستەی ئاماری سعوودیە رایگەیاند" نەوت ڕێژەی ٪70ـی کۆی هەناردەکردنی سعوودیە پێکهێناوە، هەروەها ئاستی هەناردەکردنی نا نەوتییەکان بە رێژەی ٪42.9  زیادیکردووە".

 بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا، بووە هۆی دابەزینی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی سعووسیە وەک یەکەمین وڵاتی هەناردەکاری نەوت، بەڵام دوای بوژانەوەی ڕێژەیی بازارەکانی نەوت، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی سعوودیە هەڵکشا.

سەبارەت بە هاوردەکارانی نەوتی سعوودیە، وڵاتی چێن لە ڕیزبەندی یەکەمی هاوردەکارانی وزەی سعوودیە دێت. هەروەها ئاستی هەناردەکردنی وزەی سعوودیە بەراورد بە سالێ رابردوو زیادیکردەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و تورکیا بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین