تورکیا نەوت بەرهەمدەهێنێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری تورکیا “رەجەب تەیب ئەردۆغان” رایگەیاند" وڵاتەکەی سەرکەوتوو بووە لە بەرهەمەهێنانی نەوت لەو کێڵگانەی کە پێشتر راگەیندرا بوو کە نەوتی لێ بەرهەمە نایەت"

ئەم ووتەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی کۆبوونەوەی فەرمی حزبی داد وگەشەپێدان راگەیەنرا و دووپاتیکردەوە کە لەگەل ئەو بیرە نەوتە، لە مانگی ڕابروو سێ بیرە نەوتی نوێ دۆزراونەتەوە.

هەروەها سەرۆک کۆماری تورکیا ووتی" دوای دۆزینەوەی ئەو سێ کێلگە نوێیە، تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیای تورکیا دەگات بە زیاتر لە 61 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە ساڵی داهاتوودا، ئەمەش دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئابووری تورکیا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین