ئێران نەوتی بە ئەمریکا فرۆشتووە ئابووری جیهان

نوچەنێت

بە گوێرەی دواین ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەمریکا، ئێران تەنیا لە مانگی ئاداری 2021ـدا بڕی 33 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی هەناردەی بازارەکانی ئەمریکا کردووە، ئەمەیش دوای دانووستانە بەردەوامەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دێت لە کۆبوونەوەکانی ڤیەننا.

راپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەمریکا کە لە رۆژی هەینی بڵاوکراوتەوە، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەمریکا  ڕۆاژنە بڕی 33 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی ئێرانی هاوردە کردووە، بەڵام ئەمریکا ئەو نەوتەی بە ڕاستەخۆ لە ئێران نەکڕیوە، بەڵک و کەشتییە نەوتیەکانی ئەمریکا لە شوباتی 2021ـدا دەستیان بەسەر نەوتی ئێران لە کەشتی ئەکلیاسی یۆنانیدا گرتووە کە بە ئاڵای لیبریای هەڵدابوو، ئەمەیش بۆ خۆ دزینەوە بوو لە سزاییە ئابووریەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران.

لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2020، بەهەمان شێوە رووداوی هاوشێوەی مانگی ئادار ڕوویدا، کاتێک ئەمریکا هاوردەی ئەو بەنزین و جۆرەکانی تری وزەی کرد، کە بەروە بازارەکانی ڤەنزویلا بەرێدەکەوتن. هەورەها ئەمریکا بە جۆرێک نەوتی ئێران دەفرۆشێت ، کە سەرجەم بنەمای سزاییە ئابووریەکانی بەسەردا دەسەپێنێت.

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران لە 2015ـدا ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئێران دابەزی، بە تایبەت لە 2018ـدا گەیشتە کەمترین ئاست لە مێژووی هەناردەکردنی ئەو وڵاتەدا. سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ بازارەکانی ئەمریکا، نۆڤەمبەری ساڵی 1991، دواین جار بووە کە ئەمریکا نەوتی ئێرانی بۆ بازارەکانی هاوردە کردووە کە برەکەی 64 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە، ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت کە چەند دەییەکی ئەمریکا نەوتی ئێرانی بە فەرمی هاوردە نەکردووە، هۆکارەکەیشی ئاڵۆزییە بەردەوامەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەیە لە ناوچە ستراتیژیەکانی نەوت و گاز.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین